
دیمەنی چەند مووشەک و درۆنێکی ئێرانی لە ئاسمانی فەڵەستین بەرەو ئیسرائیل، وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
ئێران لە هێرشەکەیدا زیاتر لە 300 درۆن و مووشەکی جیاوازی ئاراستەی ئیسرائیل کردوون و بەشێک لە مووشەکەکانیش لە وڵاتی دیکەوە هەڵدراون.
وێنە گەورەکە: دوای کەمتر لە دوو هەفتە لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشق، ئێران شەوی ڕابردوو هێرشی تۆڵەی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد و ڕایگەیاند "مافێکی ڕەوای خۆیان" بووە. ئەم هێرشە دەرگای بۆ کردنەوەی ململانێیەکی گەورەتر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووەتەوە.
زانیاری بەدەستهاتوو: بەپێی گوتەی دوو بەرپرسی ئیسرائیلی بۆ ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی، ئێران لە هێرشەکەدا 185 درۆنی خۆکوژی و 36 مووشەکی کروزی ئاراستەی ئیسرائیل کردوون.
زانیاریی زیاتر: جگە لەمانە ئێران 110 مووشەکی ئاسایی (زەوی بۆ زەوی) بەکارهێناون و بەشێکی کەمیشیان لە عێراق و یەمەنەوە ئاراستە کراون.
کاریگەر و لێکەوتەکان: ئیسرائیل لە هێرشەکەی ئێران تووڕەیە و هەڕەشەی تۆڵەکردنەوەی کەمەرشکێن دەکات، کابینەی جەنگی ئیسرائیلیش گڵۆپی سەوزی بۆ بنیامین نەتانیاهۆ، هەڵکردووە تا هێرشی تۆڵە دەستپێبکات، هەرچەندە بەرپرسانی ئەمریکا لەم هەنگاوەی ئیسرائیل نیگەرانن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 10 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
44 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی شەڕ لە لوبنان دەکات





