نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی شەڕی حەماس و ئیسرائیل: دامەزراندنی دوو دەوڵەت تاکە چارەسەرە
- هەواڵ
- 2024-01-24

ئاڤا دیجیتاڵ
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایدەگەیەنێ، ڕەتكردنەوەی پێشنیازی دوو دەوڵەت لە لایەن ئیسرائیلەوە مایەی پەسەندكردن نییە و دەبێتە هۆی درێژبوونەوەی شەڕی غەزە.
چیرۆكە سەرەكییەكە: دوێنێ ئەنجوومەنی ئاسایش كۆبووەوە و تیایدا ئەنتۆنیۆ گوتێرێس سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان گوتەیەكی پێشكەش كرد، كە دژی هەڵوێستەكەی ئێستای ئیسرائیل وەستاوەتەوە لەبارەی ڕەتكردنەوەی ڕێگەچارەی دوو دەوڵەت، فەڕەنساش لەگەڵ بۆچوونەكانیدا كۆك بوو و داوای دەوڵەتی فەڵەستینی كرد.
لێدووانی فەرمی: گۆتێریس گوتی " ئەو ڕەتكردنەوەیەی بەرپرسە باڵاكانی حكومەتی ئیسرائیل بۆ ڕێگەچارەی دوو دەوڵەت مایەی پەسەندكردن نییە".
سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان گوتیشی "ئەم ڕەتكردنەوەیە و دان نەنان بە مافی فەڵەستینییەكاندا بۆ هەبوونی دەوڵەت، ململانێكان بۆ ماوەیەكی نادیار درێژ دەكاتەوە و دەبێتە هەڕەشەیەكی گەورە بۆ سەر ئاشتیی و ئاسایشی جیهان، هۆشداریشی دا لەوەی كە ئەم ڕەتكردنەوەیەی ئیسرائیل "دژایەتییەكان دژوارتر دەكات و توندڕەوەكان لە هەموو شوێنێك بەهێزتر دەكات".
گۆتێرێس داوای كرد هەمووان "دان بە مافی خەڵكی فەڵەستیندا بنێن بۆ بوونیادنانی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیان و دەبێت داگیركاریی ئیسرائیل تەواو ببێت" گوتیشی "هەموو دانیشتووانی غەزە ڕووبەڕووی وێرانكارییەك بوونەتەوە كە لە مێژووی هاوچەرخدا هاوشێوەی نییە".
لەلایەكی دیكەوە: لە هەمان دانیشتندا ستێفان سێژۆرن، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ڕایگەیاند، "دەبێت دەوڵەتێكی فەڵەستینیمان هەبێت".
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: گەلعاد ئیردان، باڵیۆزی ئیسرائیل لە نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایگەیاند "گرنگە هاوكاریی مرۆیی بگەیەنرێتە غەزە، بەڵام ئێران ڕەگی هەڕەشە تووندەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانیشە".
لە ڕۆژانی ڕابردووشدا بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل، بیرۆكەی دەوڵەتی بۆ فەڵەستین و "سەروەریی فەڵەستین" ی ڕەتكردەوە و گوتی "دەبێت ئیسرائیل لە ڕووباری ئوردونەوە تا دەریای ناوەڕاست كۆنترۆڵ بكات".
زانیاری زیاتر: ڕێكخراوە مرۆییە نێودەوڵەتییەكان ڕایانگەیاندووە پاش سێ مانگ و نیو لە هێرشی ئاسمانیی و زەمینی، دوو ملیۆن لە دانیشتووانی ناوچەكە ڕووبەڕووی برسێتی و نەخۆشی بوونەتەوە.
باكگراوند: بزووتنەوەی حەماس لە حەوتی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردوودا هێرشێكی دەستپێشخەریی لەناكاویان كردە سەر ئیسرائیل و نزیكەی هەزار و 140 كەسیان كوشت، كە زۆربەیان خەڵكی سڤیل بوون، پاش كوشتنی زۆرێك لەوانەی بەر دەستیان دەكەوتن، نزیكەی 250 كەسیان بە بارمتە گرت، كە هێشتا نزیكەی 132یان لە غەزەی ئابڵۆقەدراودا ماون.
دوای ئەم هێرشانەش ئیسرائیل هەڕەشەی لەناوبردنی حەماسی کرد و ناتانیاهۆ بەڵێنی "سەركەوتنی تەواو"ی بەسەر حەماسدا بە خەلکی وڵاتەکەی دا، لەو كاتەوە چەندین هێرشی كردووەتە سەر حەماس و كەرتی غەزە و تا ئەمڕۆ لانیكەم 25 هەزار و 500 كەسی كوشتووە، كە وەزارەتی تەندروستیی غەزەی سەر بە حەماس دەڵێت "زۆربەیان ژن و منداڵ بوون".

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 5 خولەک لەمەوپێش
دەست بە ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی تەمووز دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 18 خولەک لەمەوپێش
پزیشکیان: ئێران چەکی ئەتۆمی ناوێت
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
بڕیاری دەرهێنانی کارتی نیشتمانی بۆ سزادراوان جێبەجێ دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کارکردن لە جووتسایدی دێگەڵە - کۆیە بەردەوامە
23 ئەیلوول
كاسبكارێک له ماڵهوه خواردهمهنى دروست دهكات و له پیشهسازیی باكووری ههولێر دهیفرۆشێت
23 ئەیلوول
بەرپرسی ڕاگەیاندنی هاتووچۆی ڕاپەڕین ژوورهكهى هاوشێوهی نەمامگه لێكردووه
23 ئەیلوول
70 ملیۆن کەس لەسەرانسەری جیهان نابیستن
23 ئەیلوول
براوەکانی خەڵاتی باڵۆندۆری 2025 دەستنیشانکران
22 ئەیلوول
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 18 خولەک لەمەوپێش
پزیشکیان: ئێران چەکی ئەتۆمی ناوێت
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
بڕیاری دەرهێنانی کارتی نیشتمانی بۆ سزادراوان جێبەجێ دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
منداڵانی زیقار ساڵێکی دیکە لە کەرەڤانەکان درێژە بە خوێندنیان دەدەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
قەتەر ڕێککەوتنی هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی واژۆ دەکات