ئەمریکا داوا لە چین دەکات لە هێرشکردنە سەر حوسییەکان هاوکاری هاوپەیمانان بێت
- هەواڵ
- 2024-01-24

ژمارەیەك چەكداری حووسییەكان
ئاڤا دیجیتاڵ
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا داوای لە چین کردووە لە هێرشکردنە سەر حووسییەکان هاوکاری هاوپەیمانان بێت، داوای ئەمریکا لە چین بەو جۆرەیە کە لەڕێگەی سیاسییەوە ڕۆڵبگێڕێت بۆ کۆتاییهێنان بە هەڕەشەی حووسییەکان لە دەریای ناوەڕاست.
چیرۆکە سەرەکییەکە: ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان یان لانیکەم وەستاندنی هەڕەشەی حووسییەکان لەسەر ئاسایشي جووڵەی کەشتیوانی لە دەریای سوور، هێرشدەکاتە سەر پێگەکانیان لە یەمەن، هاوکات داوای لە چین کردووە ڕۆڵی خۆی بگێڕێت و هاوکار بێت. بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەمریکا لەمبارەیەوە تا ئێستا هیچ بەدەمەوەهاتنێکی ئەوتۆی لە چین بەدینەکردووە.
وێنە گەورەکە: ئەم داواکارییە لە کاتێکدایە ئەمریکا چەندین هێرشی بۆ سەر حووسییەکان ئەنجامداوە و بەم دواییانەش هێرشەکانی زیاتر کردوون، لەهەمانکاتدا، ئەمریکا لە لایەن بەریتانیاوە پاڵپشتیی سەربازی دەکرێت و چەند دەوڵەتێکی دیکەش لەڕووی سیاسییەوە پشتیوانی لێدەکەن، لەگەڵ هەموو ئەمانەدا، پێدەچێت ئەمریکا بۆ ڕزگاربوون لە هەڕەشەی حووسییەکان، پێویستی بە یارمەتی زیاتر هەبێت، بۆیە داوای هاوکاری لە چین دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: واشنتن داوای لە پەکین کردووە بۆ کۆتاییهێنان بە هەڕەشەی حووسییەکان لە دەریای سوور، گووشاربخاتە سەر تاران، ئەمەش لەبەرئەوەی حووسییەکان لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن.
زانیاریی زیاتر: ئەمریکا لەسەر ئاستی باڵا، وەک وەزیری دەرەوە و راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی، ئەم پەیامانەی گەیاندووەتە چین، لەگەڵ ئەمەدا چین لەم پێناوەدا هیچ کارێکی ئەوتۆی ئەنجام نەداوە، جگە لە دەرکردنی بەیاننامەیەکی ئاسایی کە تیایدا داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردبوو ئاسایشی کەشتیوانی لە دەریای سوور گەرەنتی بکەن.
باکگراوند: پێشتر ئەمریکا چەندینجار داوای لە بەرپرسانی باڵای چین کردبوو هۆشداری بدەنە ئێران سەبارەت بە زیاتربوونی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک لێکەوتەی شەڕی غەزە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 27 خولەک لەمەوپێش
شاندی ئەمریکا و حەماس کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
سووننەکان بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی نوێ کەوتنە خۆ
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی نەوتی سپی لە سنووری پارێزگای دهۆک خێراتر دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

سلێمانی ئەو شارەی بزاوتی ڕۆشنبیری و پێگەیاندنی هونەری تێدا نەکوژاوەتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەمریکا کۆتایی بە سککەی یەک سەنتی هێنا
12 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ژن و پیاوێک لە هەورامان پێکەوە کەلانە دروست دەکەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەو ژنە کاندیدەی داوای لە هاندەرانی بەرشەلۆنا کرد دەنگی پێ نەدەن، دەرنەچوو
13 تشرینی دووەم

بەوێنە؛ کارکردن لە جووتسایدی هەولێر-کۆیە بەردەوامە
13 تشرینی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 27 خولەک لەمەوپێش
شاندی ئەمریکا و حەماس کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
سووننەکان بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی نوێ کەوتنە خۆ
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی نەوتی سپی لە سنووری پارێزگای دهۆک خێراتر دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسێک لە سوید ژمارەیەک کەس دەکوژێت





