ئەمریکا خەڵاتێکی 15 ملیۆن دۆلاری بۆ زانیاریی لە سەر بازرگانێکی ئێرانی دیاریی دەکات
- هەواڵ
- 2024-01-24

ئاڤا دیجیتاڵ
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، خەڵاتێکی 15 ملیۆن دۆلاری دابین دەکات بۆ هەر کەسێک کە زانیاری سەبارەت بە بازرگانێکی ئێرانی پێبدات. بە گوتەی ئەمریکا بازرگانەکە پەیوەندیی بە سووپای پاسدارانی ئێرانەوە هەیە و لە پیشەسازیی سەربازییدا هاوکاری ئێران بووە.
چیرۆکە سەرەکییەکە: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە چوارچێوەی بەرنامەی "پاداشت بۆ دادپەروەری" خەڵاتێک تا 15 ملیۆن دۆلار دەدات بە هەر کەس کە زانیاریی سەبارەت بە حوسەین هاتفی ئەردەکانی، بازرگانی ئێرانی و چالاکییەکانی و پەیوەندییەکانی بە سوپای پاسدارانی ئێرانەوە بە ئەمریکا بدات.
بەگوێرەی راپۆرتەکان، ئەردەکانی بەڕێوەبەرایەتیی تۆڕێکی نێودەوڵەتیی دەکات و لە رێگەیەوە یارمەتیی سوپای پاسدارانی ئێران دەدات، تا دەستی بە تەکنۆلۆژیای سەربازیی پێشکەوتوو بگات، وەک ئەو درۆنانەی کە رووسیا لە شەڕی دژ بە ئۆکراینا بەکاریان دەهێنێت.
زانیاریی زیاتر: تۆڕەکەی ئەردەکانی لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا، لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و رۆژهەڵاتی ئاسیا، لە چەند کۆمپانیایەکی مالیزیا و هۆنگکۆنگ کاری کردووە. پارچە و کەرەستەی پەیوەست بە تەکنۆلۆژیای پێشکەوتوو و هەستیاری درووستکراوی ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی وەک فەرەنسا و کەنەدای کڕیوە و بۆ ئێرانی ناردووە. ئەمەش بۆ سودوەرگرتنی هێزی ئاسمانیی ئێران و بەرنامەی درۆنیی ئێران، بە تایبەتیش لە درووستکردنی درۆنی هێرشبەری شاهد 136 و شاهد131 کە رووسیا لە هێرشەکانی سەر ئۆکراینادا ئامانجە سڤیل و سەربازییەکانی پێ دەپێکێت.
باکگراوند: ئەمریکا دەیەوێت سزاکانی بۆ سەر ئێران بە تەواوەتی جێبەجێ بکرێن و رێگا لەوە بگرێت کە کەسانێک یارمەتی ئێران بدەن لە خۆدزینەوە لە سزاکان.
پێشتر لە ساڵی 2020، وەزارەتی دادی ئەمریکا دۆسیەیەکی بۆ ئەردەکانی و هاوڵاتییەکی چینی بە ناوی گرەی لام، ناسراو بە لین جینگە، کردبووەوە. ئەوان تۆمەتبار کرابوون بەوەی لە بەرنامەی سەربازی و بەتایبەتیش بەرنامەی درۆنەکان، یارمەتی ئێران دەدەن و ئەمەش پێچەوانەی سزاکانی ئەمریکایە لە سەر ئێران.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 24 خولەک لەمەوپێش
شاندی ئەمریکا و حەماس کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
سووننەکان بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی نوێ کەوتنە خۆ
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی نەوتی سپی لە سنووری پارێزگای دهۆک خێراتر دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

سلێمانی ئەو شارەی بزاوتی ڕۆشنبیری و پێگەیاندنی هونەری تێدا نەکوژاوەتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەمریکا کۆتایی بە سککەی یەک سەنتی هێنا
12 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ژن و پیاوێک لە هەورامان پێکەوە کەلانە دروست دەکەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەو ژنە کاندیدەی داوای لە هاندەرانی بەرشەلۆنا کرد دەنگی پێ نەدەن، دەرنەچوو
13 تشرینی دووەم

بەوێنە؛ کارکردن لە جووتسایدی هەولێر-کۆیە بەردەوامە
13 تشرینی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 24 خولەک لەمەوپێش
شاندی ئەمریکا و حەماس کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
سووننەکان بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی نوێ کەوتنە خۆ
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی نەوتی سپی لە سنووری پارێزگای دهۆک خێراتر دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسێک لە سوید ژمارەیەک کەس دەکوژێت





