
بەرپەرچدانەوەی هێرشەکەی ئێران لە ئاسمانی قودس، سەرچاوە: ڕۆیتەرز
ئاڤا دیجیتاڵ
بەرپەرچدانەوەی هێرشە مووشەکی و درۆنییەکەی ئێران لەلایەن سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیل تێچوویەکی زۆری بۆ ئەو وڵاتە هەبووە.
لێدوانی فەرمی: ژەنەڕاڵ ڕام ئامیناچ، ڕاوێژکاری دارایی پێشووی سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل بە میدیای ئیسرائیلی ڕاگەیاندووە، "تێچووی بەرگریی ئەو شەوە لە نێوان 4 بۆ 5 ملیار شێکڵ (1.08 بۆ 1.35 ملیار دۆلار) مەزەندە دەکرێت."
زانیاریی زیاتر: نرخی یەک مووشەکی جۆری (ئارۆو - Arrow) کە بۆ خستنەخوارەوەی مووشەکە ئێرانییەکان بەکاربراوە 3.5 ملیۆن دۆلارە. نرخی یەک مووشەکی جۆری (ماجیک واند - Magic Wand) کە بۆ خستنەخوارەوەی درۆنەکان بەکاربراوە یەک ملیۆن دۆلارە.
لە لایەکی دیکەوە: تێچووی هێرشەکەی ئێران بە 62 ملیۆن دۆلار مەزەندە کراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێران زیاتر لە 300 درۆن و مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد. ئیسرائیل ڕایگەیاند 99٪ـیانی خستوونەتە خوارەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 26 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش





