
دیناری عێراقی. وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا دیجیتاڵ
تاوەکو ئێستا نزیکەی 190 هەزار فەرمانبەر و مووچەخۆر لە پرۆژەی "هەژماری من" تۆمار کراون و شەش هەزاریشیان کارتی بانکییان وەرگرتووەتەوە. ئێستا نزیکەی 50 ئامێری پارەڕاکێشان (ATM) لە شاری هەولێر هەن.
چیرۆکی سەرەکی: بەتەواوبوونی پرۆژەی "هەژماری من" فەرمانبەران و مووچەخۆران لە چەندین خزمەتگوزاریی دارایی و بانکی سوودمەند دەبن. ئاوات جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری ڕایگەیاند: "ئامانج لە پرۆژەکە بوونیادنانی سیستمێکی بانکی بەهێزە کە سوودی دارایی بۆ فەرمانبەران و مووچەخۆران دەبێت، قۆناغی داهاتوودا کارمەندانی کەرتی تایبەتیش دەگرێتەوە".
لێدوانی فەرمی: ڕۆژی چوارشەممە 24-01-2024، ئاوات جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان سەردانی دیوانی پارێزگای سلێمانی کرد و تیمەکانی پرۆژەی "هەژماری من"ـی لە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەسەر کردەوە.
وەزیری دارایی و ئابووری لەبارەی پرۆژەکەوە گوتی: "پرۆژەیەکی گرنگ و پێویستی ئەم قۆناغەیە و بەتەواوبوونیشی، کێشەی کاش و نەبوونی نەختینە بەتەواوی چارەسەر دەبێت".
ڕاشیگەیاند: "لەلایەن بانکە تایبەتەکانەوە چەندین خزمەتگوزاری وەک پێدانی قەرز و پێشینە پێشکەش بە فەرمانبەران و مووچەخۆران دەکرێت".
هەر لەبارەی پرۆژەکەوە گوتی: "هەر ئەوەش نا، فەرمانبەران و مووچەخۆران دەتوانێت پرۆسەی حەواڵە و کڕینی کاڵا بەشێوەی ئەلیکترۆنی ئەنجام بدەن".
بۆچی گرنگە: پرۆژەی "هەژماری من"، پرۆژەیەکی گرنگ و ستراتیژیی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە؛ هەنگاوێکی گرنگە بۆ ئاییندەی هەرێمی کوردستان و لەلایەن نووسینگەی سەرۆکوەزیران، بە هاوکاریی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کورستان و بە ڕەزامەندیی بانکی ناوەندیی عێراق، ئەنجامدەدرێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 39 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 39 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن





