
ئاڤا نیوز
زیاتر لە ساڵێکە هێڵی نەوتی نێوان عێراق و تورکیا داخراوە، وەزارەتی نەوتی عێراقیش بەم نزیکانە هێڵی نەوتی لەگەڵ تورکیا دەکاتەوە، کە لە پارێزگای مووسڵەوە درێژ دەبێتەوە بەرەو تورکیا.
لێدوانی فەرمی: باسم محەممەد خزر، بریکاری وەزیری نەوتی عێراق: ''وەزارەتەکەمان هەوڵەکانی بۆ کردنەی هێڵی نەوتی لەگەڵ تورکیا چڕترکردووەتەوە، بە ئەگەرێکی زۆرەوە کۆتایی مانگی نیسان دەتوانین دەست بە هەناردەی نەوت بۆ تورکیا بکەینەوە''.
لەلایەکی دیکەوە: بۆچوونی لایەنی دیکە: مایڵز کاگینز، گوتەبێژی ئەپیکور بە ئاڤا نیوزی گوت: ''هەوڵەکان بۆ کردنەوەی بۆڕی نەوتی مووسڵ ڕژدترە، بەڵام کار دەکرێت بۆ ئەوەی بتوانرێت لەگەڵیدا هێڵە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیاش بکرێتەوە''.
زانیاریی زیاتر: بۆڕی نەوتی مووسڵ لەساڵی 2013 گورزێکی بەهێزی بەرکەوت، حکومەتی عێراقی بۆرییە نەوتییەکەیان چاککردووەتەوە و ئێستا ئامادەیە دووبارە بکرێتەوە.
ژمارەکان وا دەڵێن: هێڵە نەوتییەکە 950 کیلۆمەتر درێژە و ئێستا توانای هەناردە کردنی 350 هەزار بەرمیلی هەیە لە ڕۆژێکدا.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 27 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش





