
عەون زیاب، وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق
ئاڤا نیوز
وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق ڕایدەگەیێنێت، هەفتەی داهاتوو لەگەڵ شاندێکی باڵای ئێران پرسی چارەسەری ئاو تاوتوێ دەکەن.
وێنە گەورەکە: لە دووەم ڕۆژی دیداری سلێمانی پرسی ژینگە و کەمبوونەوەی ئاو لە عێراق تیشکی خرایەسەر، کە ئێستا ڕێژەی گلدانەوەی ئاو لە عێراق 59 ملیار مەتر سێجای لە ڕێژەی پێویستی ساڵانە کەمە.
لێدوانی فەرمی: عەون زیاب، وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق لە پانێڵەکەدا جەختی کردەوە کە عێراق بەدوای چارەسەری كێشەكانی ئاودا دەگەڕێت، لێکۆڵینەوەکان ئەو ڕاستییە دەردەخەن کەموکوڕی هەیە لە چارەسەرکردنی کێشەکە و دەبێت ڕێگایەكی نوێ بدۆزرێتەوە بۆ چارەسەرکردنی.
بۆچی گرنگە: زیاتر لە چوار ساڵە ئێران ڕێڕەوی 40 ڕووباری گۆڕیوە کە وەرزی بوون و وەک سەرچاوەی ئاوی لە عێراق سەیر دەکران.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر ڕێژەی 12% ـی سەرچاوەی ئاوی عێراق لە ئێرانەوە بوو، بەڵام ئێستا وڵاتەکە ڕێرەوی ڕووبارەکانی گۆڕیوە و پڕۆژەی لەسەر دروستکردوون، ئەمەش کێشەیەکی گەورەی ڕووبەڕووی عێراق کردووەتەوە، لەکاتێکدا تورکیاش بە گرتنەوەی ئاوی دیجلە فشارێکی زۆری لەسەر عێراق دروست کردووە.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 37 خولەک لەمەوپێش
ماکرۆن: لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی عێراق دەکەم
- کوردستان
- 54 خولەک لەمەوپێش
100 تۆن پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا هەڵدەوەشێنرێنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە






