سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ بەغدا و هەولێر لاپەڕەیەکی نوێیە بۆ پەیوەندییەکان؟
- ڕاپۆرت
- 2024-04-20

ئەردۆغان و سوودانی- وێنە: میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا دوای 12 ساڵ سەردانی بەغدا و هەولێر دەکات.
وێنە گەورەکە: پێشهاتە گەرمەکانی ناوچەکە و شەڕی پەکەکە لەسەر مێزی گفتووگۆ دادەنرێت. پێشبینی دەکرێت" هاوکارییەکانی عێراق بۆ تورکیا و چارەسەرکردنی پرسی ئاو" پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات بەرەو ئاستێکی جیاوازتر ببات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بۆ بەغداد پرسی ئاو، بۆ هەقێمی کوردستان هەناردەکردنەوەی نەوت، بۆ تورکیاش شەڕی پەکەکە، بابەتی گفتووگۆیە.
سێ ڕێککەوتننامە بۆ واژۆکردن ئامادەکراوە
ڕێککەوتننامەی دامەزراندنی لیژنەی هاوبەشی ئابووری و بازرگانی، پرۆتۆکۆڵی دامەزراندنی میکانیزمی ڕاوێژکاری و هاوکاری لە بوارەکانی سەلامەتی بەرهەم و بەربەستە تەکنیکییەکانی بەردەم بازرگانی و "یاداشتی لێکتێگەیشتن لە نێوان دەستەی پەیوەندییە ئابوورییەکانی دەرەوە و یەکێتی ژوورە بازرگانییەکانی عێراق" پلانی بۆ دانراوە.
هەردوو وڵات بە گرنگییەوە لەم سەردانە دەڕوانن
لە ماوەکانی ڕابردوودا، سێ لوتکەی ئاسایشی نێوان عێراق و تورکیا بەرێوەچوو، دواین جار 14ی نیسان بوو، شاندێکی باڵای تورکیا بە سەرۆکایەتی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا هاتنە بەغدا، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەم سەردانەی سەرۆککۆماری تورکیا.
ئەردۆغان سەردانی هەولێر دەکات
تورکیا گرنگییەکی زۆر بە پەیوەندی ئەنقەرە و هەولێر دەدات، سەرۆککۆماری تورکیا، دوای بەغدا سەردانی هەولێر دەکات و باس لە پرسی " شەڕی تیرۆر و پرسەکانی پەیوەست بە حکومەتی ناوەندی و بابەتی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان" دەکرێت.
تورکیا چاوی لە غازی کوردستانە
بەغدا داوای چارەسەرکردنی پرسی ئاو دەکات، لە بەرامبەردا پرسی هەناردەی نەوت و غازی سرووشتی" دواکارییەکانی تورکیا دەبن.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا گوتی: هەوڵدەدەین بوێری بنوێنین لە چارەسەرکردنی ئەم پرسانە.
"ناوەندی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش" دادەمەزرێت
دوای سەردانەکەی شاندە ئەمنییەکەی تورکیا، بەغدا پەکەکەی وەک "گروپێکی قەدەغەکراو" ناوبرد، یەشار گیولەر وەزیری بەرگری توركیا گوتی:ناوەندی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش بۆ ڕوبەڕووبوونەوەی پەکەکە دادەمەزرێنن.
بەرزکردنەوەی ئاستی هەناردەی عێراق بۆ 20 ملیار دۆلار
عومەر پۆڵات، وەزیری بازرگانی تورکیا دەڵێت:ئامانجان ئەوەیە لەماوەیەکی نزیکدا ئاستی هەناردە لەگەڵ عێراق بگاتە 15 ملیار دۆلار، لە ساڵی 2030دا، لەگەڵ تەواوبوونی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان، بگاتە 20 ملیار دۆلار.
دوای 12 ساڵ ئەردۆغان دێتە عێراق
دواین جار ئەردۆغان بەر لە 12 ساڵ وەک سەرۆکوەزیرانی تورکیا، سەردانی عێراقی کرد، لەو ماوەیەدا پەیوەندییەکانی نیوز هەردوو وڵات بەردەوام بوون، بەڵام هاتنی ئەردۆغان بەرگێکی دیکەی سیاسی بۆ پەیوەندییەکانی ئەو دوو وڵاتە درووست دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 33 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 5 تشرینی دووەم
موسڵمانێک بووە سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک
- ڕاپۆرت
- 2 تشرینی دووەم
چین: دەبێت قاپی برنجی وزە لە دەستی خۆماندا بێت






