
ڕێوڕەسمی عومرە- وێنە: ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
بەهۆی ناكۆكییە سیاسییەكانی نێوان ئێران و سعودیە، ماوەی 10 ساڵە موسوڵمانانی ئێران نەیانتوانیوە عومرە ئەنجامبدەن، دوێنێ بۆیەكەمجار ئێرانییەكان توانییان بۆ ئەو مەبەستە گەشتی سعوودیە بكەن.
وێنە گەورەكە:دوای ئاسایی كردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان ئێران و سعودیە و كردنەوەی باڵوێزخانەكانیان، موسڵمانانی ئێران ڕێگەیان پێدرا بچنە نێو خاكی سعوودیەوە و ئەركە ئاینییەكانیان بەجێبهێن، ماوەی 10 ساڵە هاوڵاتیانی ئێران نەیانتوانیوە بچنە نێو خاكی سعودیەوە و ساڵی ڕابردووش یەكەم ساڵ بوو ئێرانییەكان حەجیان ئەنجامدا.
زانیاریی زیاتر: میدیای فەرمی حكومەتی ئێران ڕایگەیاند: لەمەودوا موسوڵمانانی ئێران دەتوانن عومرە بكەن و پێشبینی دەكەن ئەمساڵ زیاتر لە پێنج هەزار هاوڵاتی ئێرانی عومرە بكەن.
لە لایەكی دیكەوە: عەبدوڵڵا بن سعود عەنەزی، باڵوێزی سعودیە لە ئێران، لە فرۆكەخانەی ئیمام خومەینی ئامادەبوو بۆ پێشوازیكردن لەو هاوڵاتییانەی گەشتی عومرە دەكەن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەکاتی نەشتەرگەریدا چەند کەلوپەلێک لە سکی نەخۆشێکدا جێدەهێڵدرێ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەنجێکی کوردی ئێزدی دوای 10 ساڵ لەدەستی داعش ڕزگاری دەبێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێنمایی لەبارەی شێوازی پێدانی زەوی بەو فەرمانبەرانەی کۆچی دواییان کردووە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
29 نیسان
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
29 نیسان
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
29 نیسان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پاشماوەکانی ڕژێمی پێشووی سووریا لە عێراق خەریکی خۆڕێکخستنەوەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی دەکاتە سەر هێزە ئەمنییەکانی سووریا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەریتانیا بە هاوکاریی ئەمریکا هێرشی ئاسمانی دەکاتە سەر حووسییەکان