
هەواڵی خێرا
ئاڤا نیوز
سەبارەت بە بابەتی بەبانکیکردنی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت "حکومەت هیچ کات دژی بە بانکیکردنی تەوتینی مووچەی موچەخۆران نەبووە و نابێت".
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە مێژە وەک لە کارنامەی کابینەکە هاتووە بە کرداری پرۆسەی بەبانکیکردن (تەوتین) لەڕێگەی (هەژماری من)ەوە لە هەرێمی کوردستان دەستپێکراوە وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ پتەوکردنی ژێرخانی ئابووری و برەودان بە چالاکی بانکی و شەفافیەت. ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان وا دەڵێت.
بۆچی گرنگە: حكومهتی ههرێمی کوردستان دژی تەوتینی مووچە نیە و زیاتر لە ساڵێکە بە کردارەکیی پرۆسەی بەبانکیکردن (تەوتین) لە ڕێگەی بانکە ڕێگەپێدراوەکان لە لایەن بانکی ناوەندیی عێراقی لە چوارچێوەی پڕۆژەی (هەژماری من)ەوە دەستی پێکردووە.
زانیاریی زیاتر: حكومهتی ههرێمی کوردستان ئێستا گفتوگۆکانی لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ زیاتر لەسەر میکانیزمی بەبانکیکردنە نەک خودی پرۆسەکە، ئەم بابەتە شایەنی چارەسەرە لە ڕێگەی دۆزینەوەی لێکتێگەیشتنی هاوبەش بە جۆرێک لە بەرژەوەندیی مووچەخۆر بێت.
شێوازی جێبەجێکردنی: پرۆژەی تەوتینی هەرێمی کوردستان بە ناوی (هەژماری من) گشت مەرج و پێداویستییەکانی بانکی ناوەندیان جێبەجێ کردووەو حکومەتی هەرێم تەنیا ڕۆڵی ئاسانکاریی دەگێڕێت.
باكگراوند: تائێستا زیاتر لە 250 هەزار مووچەخۆری هەرێمی كوردستان لە پڕۆژەی "هەژماری من" تۆماركراون.
پێدراوە ڕاستەكان: هەژماری من و تەوتین جیاوازن، تەوتین تەنیا بۆ دابینكردنی مووچەی مووچەخۆرانە و هەژماری من پڕۆژەیەكی بانكییە و مووچەخۆران جگە لە مووچە دەتوانن قەرزی بانكییش وەربگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 26 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش





