
ئاڤا دیجیتاڵ
لەوكاتەوەی شەڕی ئیسرائیل و حەماس دەستیپێكردووە، لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا رەفتاری دژە جوو زیاتر بووە، لەوانەش هێرشی زمانی و جەستەیی راستەوخۆ بۆ سەر جووەکان لە وڵاتانی رۆژئاوای ئەوروپا، فەرەنسا و بەلجیکا لە پێشەوەی ئەو وڵاتانەی ئەوروپان کە رەفتاری دژە جوو تیایاندا زیاتر بووە.
چیرۆکە سەرەکییەکە: هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە بووەتە هۆی ئەوەی زیاتر لە 25 هەزار کەس، کە زۆربەیان سڤیلن، گیان لەدەستبدەن، سەرەڕای هەوڵە نێودەوڵەتییە جیاوازەکان بۆ وەستانی شەڕەکە و گەیشتن بە ئاگربەست، بەڵام شەڕ بەردەوامە، شەڕەکە کاریگەریی زۆری لە سەر ناوچەکە و هەروەها لە سەر موسوڵمان و جووەکانی ئەوروپا داناوە.
ژمارەكان چی دەڵێن: لە فەرەنسا، بە گوێرەی داتای وەزارەتی ناوخۆ و دامەزراوەی پاراستنی کۆمەڵی جووەکان، لە ساڵی 2023دا، نزیکەی هەزار و 676 رەفتاری دژەجوو راپۆرتیان لە سەر دراوە، لەكاتێكدا ساڵی پێشتر ئەم ژمارەیە تەنیا 436 بوو. ئەنجوومەنی دامەزراوەی جووەکان لە فەڕەنسا، کە گەورەترین گرووپی گوشاری جووەکانە لە فەرەنسا، رایگەیاندووە ژمارەی رەفتاری دژەجوو تەنیا لە سێ مانگی کۆتایی ساڵی رابردوودا هێندەی ژمارەی رەفتارە دژەجووەکانە لە سێ ساڵی رابردوودا.
لە بەلجیکا، تەنیا لە نێوان حەوتی ئۆکتۆبەر تا حەوتی دیسەمبەری ساڵی رابردوو راپۆرت لە سەر 91 رفتاری رەگەزپەرستیی دراوە، ئەمە لە کاتێکدایە لە هەموو ساڵی 2022دا 57 راپۆرت لەم بارەوە دراون.
بەگوێرەی دامەزراوەی یوونیا بلەم لەو ژمارەیە 66 یان رەفتاری دژەجوو بوون و جووەکانیان بە ئامانج گرتووە، وەک نکۆڵیکردن لە روودانی هۆڵۆکۆست و وتەی رقاوی کە زیاد لە نیوەیان بە شێوەی ئۆنلاین بوون، هەروەها نۆ حاڵەتی هێرشبردن و زیانگەیاندنیش لەلایەن پۆلیسەوە تۆمار کراوە، جگە لەمانە، کەیسی لێدان و نووسینی سەر دیوار و شێواندنی دەیان گۆڕی جووەکان لە نزیک شاری شارلێرۆی.
لە ئیتالیا، بە گوێرەی داتاکانی رێکخراوی چاودێرییکردنی رەفتاری دژەجوو، ساڵی رابردوو بەرزبوونەوەیەکی بێوێنە لە رەفتاری دژەجوو تۆمار کراوە، لە هەموو ساڵەکەدا راپۆرت لە سەر 454 رووداو دراوە، تەنیا لە سێ مانگی کۆتایی 2023دا 216 رووداو تۆمار کراوە، لە کاتێکدا ئەم ژمارەیە لە هەموو ساڵی 2022دا تەنیا 241 بووە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک تایمز: بە هەزاران سەربازی ئەمریکا لەژێر هەڕەشەی مووشەکەکانی ئێرانن