لۆگۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان
ئاڤا نیوز
گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان هێرشەكەی كۆرمۆر بە تیرۆریستی ناودەبات و گیانلەدەستدانی چوار كەس بەهۆیەوە ڕادەگەیینێت، داوای ڕاگرتنی ئەو هێرشانە و هەماهەنگی بەپەلەش لە حكومەتی عێراق دەكات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێوارەی ئەمڕۆ هێرش كرایەسەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە چەمچەماڵ، بە گوتەی قایمقامی چەمچەماڵ هێرشەكە كاتژمێر 6:40 خولەك بووە و لە ڕێگەی درۆنەوە بووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: لەماوەی ڕابردوو هەوڵی باش دراوە بۆ باشتر کردنی کەرتی وزە و ژێرخانی ئابووری لە عێراق و بە تایبەتی لە هەرێمی کوردستان، لە کاتێکدا کە هەنگاوەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان خێرا دەکرێن، دەستی تێکدەرانە جارێکی دیکە لە کردەوەیەکی تیرۆریستیدا کێڵگەی غازی کۆرمۆریان کردە ئامانج، تا ئێستا چوار کارمەندی یەمەنی شەهیدبوون، جگە لەوەش زیانێکی زۆر بەر کێڵگەکە کەوتووە.
زانیاریی زیاتر: ئەم هێرشە دووبارانە پێویستە ڕابگیرێن و داوای هەماهەنگی و هاوکاری بەپەلە دەکەین لە دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵ، بۆ ئەوەی ئەنجامدەرانی ئەم کارە تیرۆریستییە بدۆزرێنەوەو ڕادەستی یاسا بکرێن.
وێنە گەورەكە: كێڵگەی غازی كۆرمۆر ڕۆژانە چوار هەزار و 200 مێگاوات كارەبا بەرهەم دەهێنێت، دوو هەزار و 800 مێگاواتی بۆ هەرێمی كوردستان و ئەوەشی دەمێنێتەوە ڕەوانەی هەردوو پارێزگای كەركووك و مووسڵ دەكرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی داخستنی حکومەتەوە بە دەیان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا دواخراون
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لەمەودوا هەموو مانگێک مووچەی کرێکارانی خانەنشین دابەش دەکرێت
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی بەخوڕ دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جۆرجیا مێلۆنی پێشوازییەکی گەرمی لە سەرۆکی فەڵەستین کرد
16 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەکی نوێ: 75 خولەک وەرزشکردن لە هەفتەیەکدا مەترسی مردنی پێشوەخت کەمدەکاتەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

تەیلەر سویفت بەردەوامە لە شکاندنی ڕیکۆردەکان
17 کاتژمێر لەمەوپێش

خانمی یەکەمی ئەمریکا بە نیشتمانپەروەری ساڵ دەستنیشانکرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

بەرزەپردی دەروازەی سۆران سیمایەکی جوانی بەناوچەکە بەخشیوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ گوندی سوسێی خۆشناوەتی لە ناحیەی شۆڕش گرفتی ڕێگاوبانی هەیە
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
تۆمەتبارێک کە لە بەغدا دزی کردووە لە هەولێر دەستگیر دەکرێت





