
ئاڤا دیجیتاڵ
حكومەتی چین بە ڕوونی ئەوەی خستووەتەڕوو، ئەگەر هێرش بکرێتە سەر هەر کەشتییەک لە دەریای سوور، کە پەیوەندی بە چینەوە هەبێت یان بە هەر شێوەیەک کاریگەری لەسەر بەرژەوەندییەکانی ئەو وڵاتە هەبێت، چین زۆر لە تاران نائومێد دەبێت.
چیرۆكی سەرەكی: چوار سەرچاوەی ئێرانی و دیپلۆماتکارێکیش دەڵێن " بەرپرسانی چینی داوایان له هاوتا ئێرانییهکانیان کردووه هاوکار بن بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئەو هێرشانەی حووسییەکانی هاوپەیمانی تاران له سەر کەشتییەکان له دەریای سوور دەستیان پێکردووه، به پێچەوانەوه زیان به پەیوەندیە بازرگانییەكان لەگەڵ پەكین دەگەیێنێت".
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: سەرچاوە ئاگاداره ئێرانییەکان ڕایانگەیاندووە "گفتوگۆكان لەسەر هێرش و ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان چین و ئێران له میانەی چەند دیدارێکی ئەم دواییەدا له پەکین و تاران به ڕێوه چووە". بەڵام ئەو سەرچاوانە ئامادە نەبوون هیچ وردەکارییەکی دیكە لەبارەی کاتی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکان و کێ بەشداریی تێدا کردوون، بخەنەڕوو.
بەرپرسێکی ئێرانی ئاگادار لە وتووێژەکان کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت لەگەڵ ڕۆیتەرز قسەی کردووە و گوتوویەتی "لە بنەڕەتدا چین دەڵێت ئەگەر بەرژەوەندییەکانمان بە هەر شێوەیەک زیانیان پێ بگات، کاریگەری لەسەر کاروبارەکانمان لەگەڵ تاران دەبێت بۆیە داوا لە حووسییەکان بکەن کە خۆیان بگرن".
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ئەم هێرشانە کە حووسییەکان دەڵێن ئامانجیان پاڵپشتیکردنی فەڵەستینییەکانە لە غەززە، بووەتە هۆی پەککەوتنی ڕێڕەوێکی بازرگانیی گەورەی نێوان ئاسیا و ئەوروپا کە بە شێوەیەکی بەرفراوان لەلایەن کەشتییەکانەوە بەكاردەهێنرێت .
ئەو چوار سەرچاوەیە ئاماژەیان بەوە کردووە " بەرپرسانی چین هیچ تێبینی و هەڕەشەیەکی تایبەتیان نەکردووە سەبارەت بەوەی کە چۆن پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان پەکین و تاران کاریگەرییان لەسەر دروست دەبێت، ئەگەر بەرژەوەندییەکانیان لە ئەنجامی هێرشەکانی حووسییەکان زیانیان پێ بگات.
ژمارەكان وادەڵێن: پاڵاوگەکانی نەوتی چین لە ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 90%ی هەناردەی نەوتی خاوی ئێرانیان کڕیوە، بەپێی داتاکانی بەدواداچوونی تانکەرەکان لە کۆمپانیای شیکاری بازرگانی کلێر، لە کاتێکدا کڕیارانی دیکە لە ئەنجامی سزاکانی ئەمریکا و چین ڕوو لە نەوتی ئێران دەکەن کۆمپانیاکان سوودیان لە داشکاندنی قووڵ وەرگرتووە.
بەڵام نەوتی ئێران تەنها 10%ی هاوردەی نەوتی خاوی چین پێکدەهێنێت و پەکین کۆمەڵێک دابینکەری هەیە کە دەتوانن هەر کەموکورتییەک لە شوێنەکانی دیکەوە پڕبکەنەوە.
باكگراوند: بەهۆی ئاڵۆزییەكانی نێوان ئیسرائیل و گرووپە چەكدارەكان لە كەرتی غەززە، حووسیەكان دەستیان بە پەلامار و هێرش كردووە بۆ سەر كەشتییە نەوتی و بازرگانیی و ئابووریەكان، ئەمەش وایكرد ئەمریكا و بەریتانیا هێرشی مووشەكی بكەنە سەر بنكە و بارەگاكانی حووسیەكان لە یەمەن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 خولەک لەمەوپێش
شاندی ئەمریکا و حەماس کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
سووننەکان بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی نوێ کەوتنە خۆ
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی نەوتی سپی لە سنووری پارێزگای دهۆک خێراتر دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

سلێمانی ئەو شارەی بزاوتی ڕۆشنبیری و پێگەیاندنی هونەری تێدا نەکوژاوەتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەمریکا کۆتایی بە سککەی یەک سەنتی هێنا
12 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ژن و پیاوێک لە هەورامان پێکەوە کەلانە دروست دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەو ژنە کاندیدەی داوای لە هاندەرانی بەرشەلۆنا کرد دەنگی پێ نەدەن، دەرنەچوو
13 تشرینی دووەم

بەوێنە؛ کارکردن لە جووتسایدی هەولێر-کۆیە بەردەوامە
13 تشرینی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 خولەک لەمەوپێش
شاندی ئەمریکا و حەماس کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
سووننەکان بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی نوێ کەوتنە خۆ
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی نەوتی سپی لە سنووری پارێزگای دهۆک خێراتر دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسێک لە سوید ژمارەیەک کەس دەکوژێت





