
چەند چەکدارێکی پەکەکە
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی ڕەخنەی بەشێکی لایەنەکان سەبارەت بە هەڕەشەی میلیشیاکان لەو بارهەڵگرانەی بە ڕێگەی گەشەپێداندا تێدەپەڕن، دەڵێت "پەکەکە و میلیشیاکان بە پارە بێدەنگ دەکەین".
لێدوانی فەرمی: ناسر ئەسەدی، ڕاوێژکاری محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری گواستنەوە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی یوتیڤی ڕایگەیاند: لە هەموو جیهاندا میلیشیاکان بەدوای پارەدا دەگەڕێن، عێراقیش بە پارە پەکەکە و میلیشیاکان بێدەنگ دەکات، بەڵگەش لەسەر قسەکانم ئەوەیە بۆچی لە وڵاتانی کەنداو میلیشیا نییە، لەبەر ئەوەی پارە دەدەن.
مەترسییە زانراوەکان: پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان کە لە هێڵی ئاسنین و ڕێگەی خێرا پێک دێت، بەندەری فاو و سنووری تورکیا بە درێژایی 1200 کیلۆمەتر پێکەوە گرێ دەدات، تێچوونەکەشی 17 ملیار دۆلارە، بەشێکی لایەنەکان "پەکەکە و میلیشیاکان بە مەترسی لەسەر ڕێگەکە دەزانن".
خاڵە ئەرێنییەکان: ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان عێراق و ئیمارات 19 ملیار دۆلارە، پشکی ڕێگەی گەشەپێدان لە ئاڵوگۆڕە لە 70% دەبێت، هەروەها ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان تورکیا و عێراق 26 ملیار دۆلارە 24 ملیار دۆلاری لەو پڕۆژەیە دەبێت، پڕۆژەی نەخشەڕێگەی گەشەپێدان ساڵی 2028 تەواو دەبێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
دادگاییکردنی شاسوار عەبدولواحید بۆ هەشت ڕۆژی دیکە دواخرا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاسوار عەبدولواحید بەتۆمەتی هەڕەشەکردن و ناوزڕاندن دەستگیر کراوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتنە نەوتییەکەی نێوان عێراق و سووریا ئاستەنگی بۆ دروست دەبێت
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو کوڕی بەرپرسێکی عێراق و شەش کەسی دیکە بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەست دا