
سیستەمی بەرگریی باراک-8 لە بەرامبەر مووشەکەکانی ئێران. دیزاین: ڕامتین هەماوەند
ئاڤا نیوز
هیندستان خاوەنی هەمان ئەو سیستەمە بەرگرییەیە كە ئیسرائیل هەیەتی، دوای ئەوەی ئێران هێرشی كردە سەر ئیسرائیل، نیو دەلهی نیگەرانە لە سیستەمەكە و كار لەسەر بەهێزكردنی بەرگریی ئاسمانەکەی دەكات.
وێنە گەورەكە: سوپای ئیسڕائیل بە تەنیا نەیدەتوانی وەڵامی مووشەك و درۆنەكانی ئێران بداتەوە، بۆیە دەیەها وڵات لە تێكشكاندنی مووشەکەکانی ئێران هاوكارییان کرد. ئیسرائیل سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی باراک-8ـی هەیە کە خۆی بەرهەمی هێناوە، هیندستانیش هەمان سیستەمی بەرگریی هەیە، بەڵام دەیەوێت بە سیستەمەکەدا بچێتەوە و بەرگریی ئاسمانی بەهێزتر بکات.
بۆچی گرنگە: هیندستان بەردەوام لە ژێر هەڕەشەی چین و پاكستانە، ئەو دوو وڵاتەش خاوەنی مووشەكی دوورمەودا و بەهێزن، ئەگەر مووشەك ئاراستەی خاكی هیندستان بکەن، سوپای هیندستان ناتوانێت بە ئاسانی كۆنتڕۆڵیان بكات، چونکە سنوری هیند فراوان و سیستەمی بەرگرییەکەشی لاوازە.
درێژەی ڕاپۆرتەكە…
ڕۆژنامەی بەناوبانگی تایم ئۆف هیندستان نوسیویەتی: بەرگریی ئیسرائیل بەرامبەر هێرشی بێفڕۆکەوان و مووشەکیی ئێران لە 13ـی نیسان، "ئامادەیی هیندستانی بۆ بەرگریکردن لە خۆی خستووەتە ژیر پرسیارەوە و دەیەوێت بە توانا بەرگریی و مووشەكییەكاندا بچێتەوە".
هیندستان بۆ هێرش و بەرگریش ئامادەیە
سوپای هیندستان خاوەنی سیستەمی مووشەکی مەودای مامناوەندی باراک-8ـە کە بەرهەمێکی هاوبەشە لەگەڵ ئیسرائیل و بۆ بەرپەرچدانەوەی هەڕەشەكانی چین و پاکستان داڕێژراوە.
هێزی ئاسمانی هیندستان خاوەنی سێ جۆری مووشەکی "ئێس-400 ترایومۆف"ـە کە توانای لەناوبردنی فڕۆکە بۆمبهاوێژەکانی هەیە و ئێستا لە باکووری ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی هیندستان جێگیر کراون و چاویان لەسەر چین و پاکستانە.
بەرگریی هیندستان گەشە دەكات
هیندستان خەریکی پەرەپێدانی سیستەمێکی "مووشەکی لەیزەر"یە کە بە گوتەی خۆی دەبێتە "پێشکەوتنێکی بەرچاو" بۆ جبەخانەی مووشەکی هیندستان.
هێزی ئاسمانی وڵاتەکە، چەکی بەرگریی ئاسمانی مەوداکورتی هەیە کە مۆدێلە کۆنەکانی ئۆلگا-ئێم (پێنج کیلۆمەتر) و ئۆسا-ئیک ئێم (دەكیلۆمەتر)ییە، هەروەها مووشەكی دژەفڕۆكەی ئیسڕائیلی سایدەر-15شی هەیە و ئێستا سەرقاڵی پەرەپێدانی مووشەکی دوورمەودای 350 کیلۆمەترە لە پڕۆژەیەکی گەورە بە ناوی کۆشا.
"هەوڵی زیاتر پێویستە"
سەرەڕای بەردەستبوونی ئەم سیستەمە بەرگرییە، میدیا گەورەکانی هیندستان جەختیان لەوە کردووەتەوە کە "هەوڵی زیاتر پێویستە بۆ ئەوەی قەڵغانێکی بەرگریی ئاسمانی و مووشەکی گشتگیر هەبێت چونكە هێرشەكەی ئێران سەلماندی ئەو سیستەمە بەرگرییەی هیندستان ناتوانێت ئەو هەموو مووشەكە وەڵام بداتەوە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە لە ساڵیادی ڕیفراندۆم
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ: پێشکەوتنی گەورە بۆ غەززە لە ئارادایە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع: سووریا بووەتە دەرفەتێک بۆ ئاشتی و خۆشگوزەرانی ناوچەکە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی بەغدا عەقید ڕوکنێکی ساختەکار بە دەیان بوتڵ خواردنەوەی کحولییەوە دەستگیر دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
کچە ژینگە دۆستێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەڵاتێکی ژینگەیی پێ بەخشرا
11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر مردنی هاووڵاتیەک کێشە بۆ خاوەن زیاتر لە هەزار ئۆتۆمبێل دروست دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
کارکردن لە جووتسایدی دێگەڵە - کۆیە بەردەوامە
23 ئەیلوول
كاسبكارێک له ماڵهوه خواردهمهنى دروست دهكات و له پیشهسازیی باكووری ههولێر دهیفرۆشێت
23 ئەیلوول
- ڕاپۆرت
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕشتنی خوێن لەناو خێزاندا؛ چی دەربارەی تاوانە ڕەشەکان لە عێراقدا دەزانیت؟