
ئاڤا دیجیتاڵ
رێكخراوی تەندروستیی جیهانی و رێكخراوە تەندروستییەكانی ئەوروپا هۆشداری لە بەرزبوونەوەی چاوەڕواننەكراوی تووشبوون بە سورێژە دەدەن.
چیرۆكی سەرەكی: رێكخراوی تەندرووستیی جیهانی رایگەیاند لە ساڵی 2023، لە ئەوروپا، تووشبوون بە سورێژە بۆ 40 هێندە زیادی كردووە و ئەمەش جێگەی نیگەرانییە.
ژمارەكان وادەڵێن: لە نێوان ساڵی 2023 دا زیاتر لە 42 هەزار و 200 حاڵەتی تووشبوون بە سورێژە لە ناو 41 وڵاتی ئەندامی ئەوروپیی رێكخراوی تەندرووستیی جیهانی تۆمار كراون.
21 هەزار تووشبوو لە نەخۆشخانە خەوێندراون و پێنج كەسیشیان گیانیان لەدەستداوە، ئەمە لە كاتێكدایە كە ساڵی 2022، تەنیا 941 حاڵەتی تووشبوون بە سورێژە تۆمار كرابوون.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ناوەندی ئەوروپی بۆ بەرگرتن و كۆنترۆڵكردنی نەخۆشییەكان لە راپۆرتێكیدا ئاماژی بەوە كردووە كە بە هۆی كەرەنتینەی كاتی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا نەخۆشی سورێژە بەرەو نەمان چووە، بەڵام دواتر لە مانگی حوزەیرانی 2023ەوە ئەم نەخۆشییە سەریهەڵداوەتەوە و بەردەوام لە زیادبووندایە.
لەلایەكی دیكەوە: ئاژانسی تەندروستیی بەریتانیا دۆخی لەناكاوی لە ناوچە ناوەندییەكانی ئینگلتەرا راگەیاندووە. هەروەها رۆمانیا ئاستی هۆشداریی تەندرووستیی بۆ پلەی سوور بەرز كردووەتەوە. نەمساش رایگەیاندووە لە سەرتای ساڵی 2023ەوە هەوڵی لەناوبردنی نەخۆشییەكەی داوە، بەڵام نزیكەی 200 حاڵەت تۆمار كراون. ئەوەش لەكاتێكدایە ساڵی رابردوو، لە فەرەنسا 64 حاڵەت و لە ئەڵمانیاش 57 حاڵەتی سورێژە تۆمار كراون.
چارەسەر چییە: ناوەندی تەندرووستییەكانی ئەوروپا هۆكاری سەرەكیی بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشییە ڤایرۆسییە بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە كە ڤاكسینەكردن لە دژی سورێژە لە وڵاتانی ئەوروپا ناچاری نییە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 6 خولەک لەمەوپێش
دەست بە ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی تەمووز دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 خولەک لەمەوپێش
پزیشکیان: ئێران چەکی ئەتۆمی ناوێت
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
بڕیاری دەرهێنانی کارتی نیشتمانی بۆ سزادراوان جێبەجێ دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کارکردن لە جووتسایدی دێگەڵە - کۆیە بەردەوامە
23 ئەیلوول
كاسبكارێک له ماڵهوه خواردهمهنى دروست دهكات و له پیشهسازیی باكووری ههولێر دهیفرۆشێت
23 ئەیلوول
بەرپرسی ڕاگەیاندنی هاتووچۆی ڕاپەڕین ژوورهكهى هاوشێوهی نەمامگه لێكردووه
23 ئەیلوول
70 ملیۆن کەس لەسەرانسەری جیهان نابیستن
23 ئەیلوول
براوەکانی خەڵاتی باڵۆندۆری 2025 دەستنیشانکران
22 ئەیلوول
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 خولەک لەمەوپێش
پزیشکیان: ئێران چەکی ئەتۆمی ناوێت
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
بڕیاری دەرهێنانی کارتی نیشتمانی بۆ سزادراوان جێبەجێ دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
منداڵانی زیقار ساڵێکی دیکە لە کەرەڤانەکان درێژە بە خوێندنیان دەدەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
قەتەر ڕێککەوتنی هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی واژۆ دەکات