ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە و یەکەم بڕگە هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێیە
- هەواڵ
- 2024-01-27

ئاڤا دیجیتاڵ
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ کۆدەبێتەوە و بەپێی بەرنامەی کار یەکەم تەوەر هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ دەبێت. هەریەک لە سالم عیساوی لە هاوپەیمانیی سیادە و شەعلان کرەیم لە هاوپەیمانیی تەقەدوم رکابەری بۆ وەرگرتنی پۆستەکە دەکەن. بەهۆی ئەوەی لایەنە سیاسییەکانیش نەگەیشتوون بە رێککەوتن، جارێکی دیکە ئەگەری دواخستنی هەیە.
چیرۆکی سەرەکی: بڕیارە کاتژمێر 11ی بەیانی ئەمڕۆ شەممە 27-1-2024، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆببێتەوە، هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجوومەنەکەش یەکەم بڕگەی دانیشتنەکەیە، تا دوا ساتیش هەوڵی لایەنە سیاسییەکان بۆ ڕێککەوتنی پێشوەختەیە لەسەر ئەو پرسە.
تاوەکو دوێنێ لایەنە سیاسییەکانی عێراق لە دانوستاندن بەردەوامبوون بۆ ئەوەی بگەنە ڕێککەوتن لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەران و تا ئێستا ڕێککەوتنێکی سیاسی نەکراوە.
زانیاری زیاتر: بەپێی میدیا عێراقێییەکان کە لە سەرچاوە ئاگادارەکان زانیارییان وەرگرتووە، هێزە سیاسییەکانی عێراق سەرقاڵی گفتوگۆی فراوان بوونە بۆ ڕێککەوتن لەسەر کاندیدێک بۆ سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران، تاوەکو ئێستاش لایەنە سیاسییەکان نەگەیشتوون بە لێکتێگەیشتن و جۆرە ڕێککەوتنێک، بۆیە پێدەچێت بڕگەی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجوومەن ئەمڕۆش جارێکی دیکە دوابخرێت.
ئەوەی پێویستە بزانیت: دانیشتنەکە لەکاتێکدایە لە دادگای باڵای فیدراڵی دوو سکاڵا لەلایەن لایەنە شیعەکانەوە تۆمارکراون. یەکەم سکاڵا لەبارەی نایاساییبوونی دانیشتنی رابردووە، داوادەکەن دانیشتنەکە رەتبکرێتەوە و سەرلەنوێ دەست بە پرۆسەکە بکرێتەوە، واتە جارێکی دیکە دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ کاندیدان بکرێتەوە (بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجوومەنی نوێنەران ئەگەر لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردن کاندیدێک نەیتوانی 50+1ی دەنگەکان بەدەستبهێنێت، ئەوا لە گەڕی دووەم تەنها دوو لەو کاندیدانە دەمێننەوە کە زۆرتریین دەنگیان بەدەستهێناوە) سکاڵای دووەمیش لەسەر شەعلان کرەیم، بەربژێر بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان تۆمارکراوە، بەتۆمەتی ستایشکردنی حیزبی بەعس و سەدام حوسێن و، دەڵێن نابێت ببێتە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران. بڕیارە رۆژی دووشەممە دادگای فیدراڵی کۆببێتەوە و بڕیار لەسەر ئەم دوو سکاڵایە.
ئەمانەش بزانە: ڕۆژی 13-01-2024، دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێک بۆ ئەنجوومەنەکە بەڕێوەچوو. دوای دوو دانیشتن لەو رۆژەدا و بەڕێوەچوونی گەڕی یەکەمی هەڵبژاردن کە شەعلان کرەیم زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا بە جیاوازییەکی زۆر لەگەڵ سالم عیساوی، بەڵام نەیتوانی لە گەڕی یەکەمدا زۆرینەی دەنگەکان بەدەستبهێنێت کە دەبوو 166 دەنگی هەبێت.
لە خولی یەکەمی دەنگدان تەنها سێ کاندید بەهێز بوون، شەعلان کرەیم، بەربژێری هاوپەیمانیی تەقەدووم 152 دەنگی بەدەستهێنا، سالم عیساوی، بەربژێری هاوپەیمانیی سیادە 97 دەنگ، مەحموود مەشهەدانی بەربژێری هاوپەیمانیی عەزم 48 دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەنەکەی بۆخۆی یەکلایی کردەوە، هیچ کام لە بەربژێرەکان 50+1 ـی دەنگەکانیان بەدەستنەهێنا، بۆیە دەنگدان بۆ خولی دووەم دواخرا.
باکگراوند: ڕۆژی 14-11-2023، دادگای باڵای فیدراڵی ئەندامێتی حەلبووسی لەسەر سکاڵای لەیس دلێمی، ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵوەشاندەوە، لهوکاتیشەوە پۆستەکە چۆڵە، ئێستا موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەپەرشتیی کۆبوونەوەکان دەکات.
بەرنامەی کاری ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق؛
دانیشتنەکەی ئەمڕۆ شەممەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە حەوت بڕگە پێکدێت؛
بڕگەی یەکەم تایبەتە بە بەڕێوەچوونی گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق.
بڕگەی دووەم تایبەتە بە دەنگدان لەسەر ڕەشنووسی یاسای قەرەبووکردنەوەی نەخۆشانی کەمی بەرگری لەلایەن لیژنەی تەندروستی و ژینگەوە.
بڕگەی سێیەم بۆ دەنگدان لەسەر ڕەشنووسی یاسای بەکرێدانی زەوییە کشتوکاڵییەکان تەرخانکراوە.
بڕگەی چوارەم تایبەتکراوە بە خوێندنەوەی یەکەم بۆ ڕەشنووسی یاسای پەسەندکردنی رێککەوتنی خزمەتگوزاری گواستنەوەی ئاسمانی لە نێوان هەردوو وڵاتی سووریا و عێراق.
لە بڕگەی پێنجەمدا، خوێندنەوەی یەکەم بۆ ڕەشنووسی یاسای پەسەندکردنی ڕێککەوتنی لێخۆشبوونی هاوبەش لە مەرجەکانی ڤیزەی چوونەژوورەوە بۆ خاوەن پاسپۆرتی دیپلۆماسی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی کۆریای باشوور دەکرێت.
لە بڕگەی شەشەمدا، خوێندنەوەی دووەم بۆ ڕەشنووسی یاسای پەسەندکردنی پرۆتۆکۆلی عەرەبی بۆ ڕێگریکردن و بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە، بەتایبەتی ژنان و منداڵان دەکرێت.
لە بڕگەی حەوتەمیشدا، خوێندنەوەی دووەم بۆ ڕەشنووسی یاسای هەمواری یەکەمی یاسای سندوقی نیشتەجێبوونی عێراقی ژمارە (32)ی ساڵی 2011 دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک: ئاڤا بەدواداچوون بۆ کێشەی فەرمانبەرانى كەسوکاری شەهید دهكات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر هاونیشتمانییهك حوشترێکی ونكردووه و به دوایدا دهگهڕێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی هاونیشتمانییەک کە لە گەشتێکیدا بۆ ئێران هەموو پارەکەیان لێسەندووە