جەمال کۆچەر؛ پێشبینی ناکرێت ئەمڕۆ سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵبژێردرێت
- هەواڵ
- 2024-01-27

ئاڤا دیجیتاڵ
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ کۆدەبێتەوە و بەپێی بەرنامەی کار یەکەم تەوەر هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ دەبێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی لایەنە سیاسییەکان نەگەیشتوونەتە رێککەوتن، پێشبینی ناکرێت ئەمڕۆ پۆستەکە یەکلابکرێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: بڕیاربوو کاتژمێر 11:00ی بەیانی ئەمڕۆ شەممە 27-1-2024، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆببێتەوە، بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی ئەندامان، کۆبوونەوەکە بۆ ماوەیەک دواخرا و تاوەکو ئستا دەستی پێنەکردووە.
لێدوانی فەرمی: جەمال کۆچەر، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاڤا میدیای راگەیاند؛ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ لەکاتی دەستنیشانکراودا بەڕێوەناچێت.
زانیاری زیاتر: بەگوتەی جەمال کۆچەر، بەهۆی ئەوەی تاوەکو ئێستا لایەنە سیاسییەکان لە دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران نەگەیشتوونەتە هیچ رێککەوتنێک، بۆیە لە دانیشتنی ئەمڕۆدا پێشبینی ناکرێت ئەو بڕگەیە بخرێتە دەنگدان و یەکلابکرێتەوە.
فراکسیۆنە کوردییەکان دەنگ بە کێ دەدەن؟ لەمبارەیەوە جەمال کۆچەر گوتی: ئێمە وەکو فراکسیۆنی یەکگرتوو پێشنیازمان کردووە کۆدەنگییەک لە نێوان هەموو فراکسیۆنە کوردستانییەکان بکرێت، بۆ ئەوەی لەسەر بنەمای وەرەقەیەکی هاوبەش دەنگ بەو کاندیدەی سەرۆکی پەرلەمان بدرێت کە بەرژەوەندییەکانی خەڵکی کوردستان بپارێزیت، بەڵام تائێستا هیچ رێککەوتنێت نەکراوە کە دەنگ بە کێ بدرێت، بۆیە هەر فراکسیۆنێک ئازادە".
سەبارەت بە ناوەڕۆکی داواکاری و پێشنیازی فراکسیۆنی یەکگرتوو کە پێشکێشی فراکسیۆنە کوردستانییەکانی کردووە، جەمال کۆچەر گوتی: نووسراوەکە لە چوار خاڵ پێکدەهات، بەمەبەستی ئەوەی هەر کاندیدکێک بەڵێنی جێبەجێکردن بدات دەنگ بەو کاندیدە بدرێت، ئەوانیش بریتیبوون لە: چارسەرکردنی کێشەی مووچەی هەرێمی کوردستان، تەواوکردنی رێککارەکانی بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە، دابینکردنی شاییستەکانی ئەنفالکراوەکان و زیندانیانی سیاسی، لەگەڵ گەڕانەوەی شکۆ بۆ پەرلەمان.
ئەوەی پێویستە بزانیت: دانیشتنەکە لەکاتێکدایە لە دادگای باڵای فیدراڵی دوو سکاڵا لەلایەن لایەنە شیعەکانەوە تۆمارکراون. یەکەم سکاڵا لەبارەی نایاساییبوونی دانیشتنی رابردووە، داوادەکەن دانیشتنەکە رەتبکرێتەوە و سەرلەنوێ دەست بە پرۆسەکە بکرێتەوە، واتە جارێکی دیکە دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ کاندیدان بکرێتەوە (بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجوومەنی نوێنەران ئەگەر لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردن کاندیدێک نەیتوانی 50+1ی دەنگەکان بەدەستبهێنێت، ئەوا لە گەڕی دووەم تەنها دوو لەو کاندیدانە دەمێننەوە کە زۆرتریین دەنگیان بەدەستهێناوە) سکاڵای دووەمیش لەسەر شەعلان کرەیم، بەربژێر بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان تۆمارکراوە، بەتۆمەتی ستایشکردنی حیزبی بەعس و سەدام حوسێن و، دەڵێن نابێت ببێتە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران. بڕیارە رۆژی دووشەممە دادگای فیدراڵی کۆببێتەوە و بڕیار لەسەر ئەم دوو سکاڵایە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 54 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- فۆتۆستۆری
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- جیهان
- 54 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت





