
وێستگەیەكی سووتەمەنی- وێنە: میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
سەرەڕای ناڕەزایی خەڵک، لە سبەی چوارشەممەوە بەرزکردنەوەی نرخی بەنزین لە عێراق دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەمەودوا نرخی بەنزین لە عێراق بەمشێوەیە دەبێت، بەنزینی 650 دیناری موحەسەن دەبێتە 850 دینار، سوپەر لە هەزار دینارەوە دەبێتە هەزار و 250 دینار.
نووسراوی فەرمی: بەپێی نووسراوێکی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان، کە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاوکراوەتەوە، بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، لە 1-5-2024 ەوە نرخی بەنزین دەگۆڕێت و زیادەکەی ڕەوانەی وەزارەتی دارایی دەکرێت و بڕیارەکەش سێ مانگ تاقیکاری دەبێت.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 26 ی ئاداری ئەمساڵ، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاردرا نرخی بەنزینی موحەسەن و سوپەر گران بکرێت.
ئەمەش بزانە: نرخی بەنزینی 450 دیناری لە عێراق هەروەک خۆی دەمێنێتەوە، لەپێناو ئەوەی کاریگەری نەبێت لەسەر ئەو ئۆتۆمبێلانەی بە کرێ کاردەکەن.
کاریگەری و لێکەوتەکان: بڕیاری بەرزکردنەوەی نرخی بەنزین لە بەغدا و چەند پارێزگایەکی دیکە پێشتر ناڕەزایی لێکەوتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 4 خولەک لەمەوپێش
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەسرە بۆ ماوەیەکی کاتی دادەخرێت
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
یاری گۆڵف و بڕیارە هەستیارەکانی ترەمپ بەرامبەر ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
21 حوزەیران
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 حوزەیران
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەزایەکی ئابووری: دەبێت عێراق خۆی بۆ ئەگەری داخستنی گەرووی هورمز ئامادە بکات