
لۆگۆی کۆمپانیای دانەغاز
ئاڤا نیوز
دوای پێنج ڕۆژ لە وەستانی بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر، کۆمپانیای دانە غاز ڕایدەگەیێنێت، کێشەکان چارەسەر کراون و سبەی دەست بە بەرهەمهێنانەوەی غاز دەکەین.
وێنە گەورەکە: کاتژمێر 06:45 خولەکی ئێوارەی هەینی 26-04-2024، یەکێک لە کۆگەکانی هەڵگرتنی غازی شل لە کێلگەی کۆرمۆر بە درۆن کرایە ئامانج و بە هۆیەوە چوار کارمەند گیانیان لەدەست دا، هەشتی دیکەش بریندار بوون.
لێدوانی تایبەت: سەرچاوەیەكی باڵا لە كۆمپانیای دانە غاز بە ئاڤا نیوزی گوت: "كێشەكانی بەرهەمێنانی غاز چارەسەركراون و سبەی چوارشەممە دەست بە بەرهەمهێنانی غاز دەکرێتەوە" .
ئەوەی پێویستە بیزانیت: كێڵگەی غازی كۆرمۆر ڕۆژانە چوار هەزار و 200 مێگاوات كارەبا بەرهەم دەهێنێت، بەهۆی هێرشەکەوە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا وەستان و بەمەش نزیکەی دوو هەزار و 500 مێگاوات کارەبا بووەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: ئەمڕۆ وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق ڕۆژانە 620 تۆن غازی ماڵان بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت، تاوەکو کێڵگەی کۆرمۆر دەست بە بەرهەمهێنان دەکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 2 خولەک لەمەوپێش
ژمارەیەک ئافرەتی پێشمەرگە پێشانگەیەکی وێنەییان بۆ کرایەوە
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی ئەوقاف ئامادەکاری بۆ پرۆسەی حەج دەستپێدەکات
- بیروڕا
- 24 خولەک لەمەوپێش
دیدو تێڕوانینی مەسرور بارزانی لە ئیدارەدانی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
48 خولەک لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی بڕیاری دا بە لێخۆشبوونی 15%ـی قەرز و پێشینەکان
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
دۆسیەی سەرجەم خانەنشینانی مەدەنی نوێ کۆتایی هات