
وێنە: ئاڤا
ئاڤا نيوز
لە كۆبوونەوەی شاندی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان و عێراق، بڕیاری ڕادەستکردنی داهاتی نانەوتی بە وەزارەتی دارایی عێراق و بەڕێژەی 50% لە باج و ڕسوماتی گومرگی تاوتوێ کرا.
وێنە گەورەکە: شاندی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان و عێراق، بەسەرۆكایەتیی د.ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران بووە، لە لایەن حكومەتی فیدڕاڵیشەوە د محەممەد تەمیم جێگری سەرۆكوەزیران سەرپەرشتی شاندەكەی كردووە، گفتوگۆ لەبارەی شێوازی وەرگرتنی داهاتی هەرێمی كوردستان بە وەزارەتی دارایی عێراق و پڕۆسەی بەبانكیكردنی مووچەخۆران کراوە.
لێدوانی فەرمی: د.ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ئاڤا نیوز گوتی، هەردوو شاندەکە لەسەر میکانیزمەکە گەیشتوونەتە خاڵی هاوبەش، "بەم نزیکانە دەرەنجامی تەواوی کۆبوونەوەکە دەخرێنەڕوو."
باکگراوند: هەفتەی ڕابردوو ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بڕیاری ڕادەستكردنی داهاتی نانەوتی و 50ی باج و ڕسوماتی گومرگی بە وەزارەتی دارایی عێراق دا و لە کۆتایی ساڵدا لە لایەن هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی كوردستان و عێراق وردبینی تێدا دەكرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە وتەیەکی ئیمام عەلی کۆتایی بە وتارەکەی دەهێنێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






