
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و گرێگ ئابۆت، پارێزگاری تێکساس
ئاڤا دیجیتاڵ
گرژیی نێوان حکومەتی تێکساس و کۆشکی سپی لە ئەمریکا خەریکە دەگۆڕێت بۆ شەڕی نێوان دیموکراتەکان و کۆمارییەکان، بەتایبەت دوای ئەوەی 25 دادوەری کۆمارییەکان پشتگیرییان لە ئیدارەی تێکساس کرد لەبارەی کۆچبەران. گرێگ ئابۆت، پارێزگاری تێکساس رایگەیاند، 10 ویلایەت پاسەوانی نیشتمانیان ناردووە بۆ پشتیوانی و ئامادەن ڕووبەڕووی هێزەکانی فیدراڵی ببنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری دا سیاجی سنووری ویلایەتی تێکساس بۆ کۆچبەران بکاتەوە، 25 دادوەر لە دادگای دەستووری دژی بڕیارەکە وەستانەوە و لە بەیاننامەیەکدا ناڕەزایەتی خۆیان راگەیاند. ئەوان بایدن بەوە تۆمەتبار دەکەن "دەیەوێت ئەمریکا بۆ کۆچبەرانی نایاسایی جێبهێڵێت".
لێدوانە فەرمییەکان: گرێک ئەبۆت، پارێزگاری ویلایەتی تێکساس دەڵێت: لە ماوەی 3 ساڵی رابردوودا 6 ملیۆن دەروازەی نایاسایی لەودیو سنوورەوە هەبوون، بایدن کە هەنگاوی پێویستی بۆ رێگریکردن لەم کارە نەناوە، نایاساییە و تێکساس لەژێر داگیرکاری دایە، لەبەرئەوەش دان بە بڕیارەکەدا نانێین و بەردەوام دەبین لە دانانی سیاجەکان".
زانیاریی زیاتر: کۆمەڵەی حوکومڕانی کۆمارییەکان دەڵێن: " ئێمە هاوسۆزین لەگەڵ گرێگ ئابۆت پارێزگاری تێکساس، لە بەکارهێنانی هەموو ئامراز و ستراتیژێک بۆ رێگریکردن لە هاتنی کۆچبەران، پێویستە سیاجێکی تەلی دڕکاوی دروستبکرێت بۆ پاراستنی سنوورەکان لە پەڕینەوەی کۆچبەرانی نایاسایی".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: 25 ویلایەتی ئەمریکا لە کۆی 50 ویلایەت لە بەیاننامەیەکدا پشتگیری خۆیان بۆ ویلایەتی تێکساس راگەیاندووە و هەڵوێستیان دژی بڕیارەکەی دادگا وەرگرتووە. هەندێک لە پارێزگاری ئەو ویلایەتانە بەڵێنیان داوە، هاوکاری تەواو دابین بکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی بۆ نێو ویلایەتی تێکساس.
باکگراوند: مانگی ڕابردوو وەزارەتی دادی ئەمریکا هەڕەشەی ئەوەی کرد ئەگەر ویلایەتی تێکساس یاسەیەکی نوێ دژی کۆچبەران دەربکات ئەوا سکاڵای لەسەر تۆمار دەکات. هەروەها وەزارەتی داد پارێزگاری تێکساسی ئاگادارکردەوە کە نابێت دەزگا ئەمنییەکان "ئەو کۆچبەرانە دەستگیر و زیندانی بکەن و دیپۆرتیان بکەنەوە کە بەشێوەیەکی نایاسایی دێنە ناو ویلایەتەکەوە".
هەر لە چوارچێوەی ئەو سکاڵایەدا، دادگا فەرمانی بە پارێزگاری تێکساس کرد، ئەو بەربەستە سنوورییەی لە ڕیۆ گراندە بۆ رێگریکردن لە پەڕینەوەی کۆچبەران دروستکراوە، لاببرێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک: ئاڤا بەدواداچوون بۆ کێشەی فەرمانبەرانى كەسوکاری شەهید دهكات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر هاونیشتمانییهك حوشترێکی ونكردووه و به دوایدا دهگهڕێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی هاونیشتمانییەک کە لە گەشتێکیدا بۆ ئێران هەموو پارەکەیان لێسەندووە