نەتەوە یەکگرتووەکان: کورد و سوننە متمانەیەکی کەمیان بە دامەزراوەکانی عێراق هەیە
- ڕاپۆرت
- 2 ئایار

گەنجێکی عێراقی. وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
یونامی ئامادەکاری بۆ کۆتاییهێنان بە کارەکانی لە عێراق دەکات و هۆشداریش لە دابەزینی متمانەی کورد و سوننە بە دامەزراوەکانی دەوڵەت دەدات.
بۆچی گرنگە؟ حکومەتی عێراق مەبەستیەتی پەیوەندییەکانی لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێکبخاتەوە، ئەمەش دوای ئەو نامەیەی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان کە لە کۆتایی مانگی سێ ئاراستەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد.
لێدوانی فەرمی: گۆتێرێس لە پەیامە درێژەکەیدا ڕایگەیاند: لە میانەی سەردانەکەی بۆ عێراق لە ساڵی ڕابردوو محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران و تیمە حکومییەکەی داوایان لێکردووە "پێویستە نوێنەرایەتی (یونامی) بە سەرۆکایەتیی جینین پلاسخارت تا 31ی ئایاری 2026 کارەکانی خۆی تەواو بکات".
زانیاریی زیاتر: حکومەتی عێراق بەنیازە کارەکانی لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێکبخاتەوە بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ دەزگا و سندووق و بەرنامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کار لەسەر پرسەکانی گەشەپێدان و مرۆیی بکات و بەغداش دەیەوێت کاری ئەو لایەنانە لە ڕێگەی تیمی لۆکاڵی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بکرێت، نەک لە ڕێگەی نێردەیەکەوە کە لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایش ڕاسپێردرابێت.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ئەو بەرپرسەی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆمەڵێک تێبینی هەیە کە پێیوایە هێشتا هەڕەشەن بۆ سەر وڵات، لەوانە "شلۆقی دامەزراوەکان" ئاماژە بە کێشەی کوتلە و گرووپە چەکدارەکان دەکات لەژێر ناوی "بڵاوبوونەوەی گرووپە چەکدارەکان"، وەک یەکێک لە هۆکارەکانی ناسەقامگیری، هاوکات ترس لە ئەگەری سەرهەڵدانی "داعش" یان تیرۆرێکی نوێ.
مەترسییە پێشبینیکراوەکان: گۆتێرێس ئاماژەی بە کێشەی ململانێی دەسەڵات دەکات کە زۆربەیان لەلایەن هێزە شیعەکانەوە کۆنترۆڵ دەکرێن. کە ئەمەش دەبێتە هۆی تووڕەیی باقی لایەنە کورد و سوننەکان و دەڵێت: "لایەنە کوردی و سوننییەکان هێشتا متمانەیەکی کەمیان بە دامەزراوەکانی دەوڵەت هەیە و بەدوای گەرەنتیەکی دەرەکیدا دەگەڕێن بۆ مافەکانیان و چاویان لە نوێنەرایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکانە وەک لایەنێکی گەرەنتیکار".
چارەسەرەکان: گۆتێرێس جەخت لەوە دەکاتەوە کە نەتەوە یەکگرتووەکان پێویستە "ڕێگایەک بدۆزێتەوە بۆ بەردەوامبوون لە پێشکەشکردنی پاڵپشتی تەکنیکی سەبارەت بە هەڵبژاردن و مافەکانی مرۆڤ؛ هاوکات پێشکەشکردنی ڕاوێژ بۆ چارەسەرکردنی ململانێ نیشتمانییەکان و بەڕێوەبردنی قەیرانەکان".
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سێیەمین فێستیڤاڵی "شەل و شەپک" لە زاخۆ دەستی پێکرد
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان