
هەواڵی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وەزیری تەندروستی ئاماژە بەوە دەدات، لە شاری دهۆک باڵەخانەی سەنتەری چاندنەوەی مۆخی ئێسک تەواو بووە، تەنیا دابینکردنی ئامێری ماوە.
وێنە گەورەکە: لە تەواوی هەرێمی کوردستان تەنیا لە پارێزگای سلێمانی سەنتەری چاندنی مۆخی ئێسک هەیە، لە هەولێر سەنتەرەکە گەیشتووەتە قۆناغی دیزاین و لە دهۆکیش باڵەخانە ئامادەیە.
لێدوانی فەرمی: د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "لە ئاییندەیەکی نزیکدا، سەنتەری چاندنەوەی مۆخی ئێسک لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆکیش بەردەست دەبن".
بۆچی گرنگە؟ چاندنی مۆخی ئێسک ڕێگەیەکە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی خوێن بەکار دەهێنرێت؛ تێچووی هەر نەشتەرگەرییەکی چاندنی مۆخی ئێسک لە دەرەوەی وڵات 50 هەزار دۆلارە.
ئەمەش بزانە: هەردوو سەنتەرەکە بێبەرامبەر خزمەتگوزارییەکان پێشکەشی نەخۆش دەکەن، بەمەش پێویست ناکات خەڵک بۆ ئەم چارەسەرە سەردانی دەرەوەی وڵات بکەن.
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
14 کاتژمێر لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
21 حوزەیران
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 حوزەیران
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری هەولێر دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو تێکشکێنران و خرانە خوارەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
كونسوڵی گشتیی ئوردن: چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حكومەت مایەی شانازین
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی عێراق بۆ چاودێریی ئەتۆم بۆ ئاڤا: تیشكدانەوەی ئەتۆمی تۆمارنەکراوە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
عەرەبی هاوردە هەوڵی داگیركردنی سەدان دۆنم زەویی كوردانی دووزخورماتوو دەدات