بەهۆی بڵاوبوونەوەی وێنەی نەشیاوەوە تایلۆر سویفت لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێكس سزادراوە
- هەواڵ
- 2024-01-28

تایلۆر سویفت
ئاڤا دیجیتاڵ
ئێستا بەکارهێنەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێكس ناتوانن بەدوای ناوی تایلۆر سویفت بگەڕێن، ئەمەش بەهۆی ئەوەی لە تۆڕەکە وێنەی نەشیاویی بڵاوکراوەتەوە.
چیرۆکى سەرەکی: هەر بەکارهێنەرێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێكس بەدوای ناوی تایلۆر سویفت ئەستێرەی پۆپی 34 ساڵان بگەڕێت ناتوانێت بیدۆزێتەوە، دوای گەڕان لە پەڕی سەرەکی تۆڕی ئێكس بەدوای ناوی تایلۆر سویفت پەیامی هەڵەت پێ دەگات و دەنووسرێت "کێشەیەک هەیە و هەوڵبدە دووبارەی بکەیتەوە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: چوارشەممە 24-1-2024، وێنەیەکی نەشیاویی تایلۆر سویفت لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێكس بڵاوکرایەوە کە تا 17 کاتژمێر نەتوانرا بیسڕنەوە، دواتر تۆڕی ئێكس خۆی وێنەکەی سڕییەوە و سزای سویفتیدا، بەڵام ئەو ئەستێرەیە دەڵێت "وێنەکە من دامنەناوە و ڕێکاریی یاساییش دەگرمەبەر، بەرامبەر بەم کارەی کراوە".
لێدوانى فەرمی: سەندیکای ئەکتەرانی ئەمریکی SAG-AFTRA وەک بەرگرییەک لە سویفت لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرای کرد، "ئەو وێنەیەی لە X کە بەشێوازێکی نەشیاو و سێکسی بڵاوکراوەتەوە لە 100% دیارە لەلایەن ژیری دەستکردەوە "A.I"ـەوە دروستکراون، ئەم کارە بووەتە جێی نیگەرانی ئێمە و زۆربەی هەوادارانی تایلۆر سویفتیش، لەلایەکی دیکەشەوە وێنەکە بەبێ ڕەزامەندی خۆی بڵاوکراوەتەوە ئەمەش کارێکی نایاساییە و پێویستە پێش ئەوەی درەنگ بێت هەنگاو بنێین".
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە "ئێمە پشتگیری لە تایلۆر و ئەو ژنانە دەکەین لە هەموو شوێنێک کە قوربانیی ئەم جۆرە تەکنەلۆژیایەن پێویستە ڕووبەڕووی ئەم جۆرە پێشێلکارییانە ببینەوە".
لەلایەکی دیکەوە: سەرەڕای ئەم هەڵوێستانەش تا ئێستا تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێكس سزاکەی لەسەر تایلۆر سویفت لانەبردووە، بەڵام لە داهاتوویەکی نزیکدا بڕیارە ئەم سزایانە لابدرێن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 خولەک لەمەوپێش
دەست بە ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی تەمووز دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 14 خولەک لەمەوپێش
پزیشکیان: ئێران چەکی ئەتۆمی ناوێت
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
بڕیاری دەرهێنانی کارتی نیشتمانی بۆ سزادراوان جێبەجێ دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کارکردن لە جووتسایدی دێگەڵە - کۆیە بەردەوامە
23 ئەیلوول
كاسبكارێک له ماڵهوه خواردهمهنى دروست دهكات و له پیشهسازیی باكووری ههولێر دهیفرۆشێت
23 ئەیلوول
بەرپرسی ڕاگەیاندنی هاتووچۆی ڕاپەڕین ژوورهكهى هاوشێوهی نەمامگه لێكردووه
23 ئەیلوول
70 ملیۆن کەس لەسەرانسەری جیهان نابیستن
23 ئەیلوول
براوەکانی خەڵاتی باڵۆندۆری 2025 دەستنیشانکران
22 ئەیلوول
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 14 خولەک لەمەوپێش
پزیشکیان: ئێران چەکی ئەتۆمی ناوێت
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
بڕیاری دەرهێنانی کارتی نیشتمانی بۆ سزادراوان جێبەجێ دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
منداڵانی زیقار ساڵێکی دیکە لە کەرەڤانەکان درێژە بە خوێندنیان دەدەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
قەتەر ڕێککەوتنی هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی واژۆ دەکات