گیانلەدەستدانی منداڵان لە باکووری کوردستان دەخرێتە کارنامەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە
- ڕاپۆرت
- 2024-05-06

ژمارەیەک منداڵی باکووری کوردستان. وێنە: میدیاکان
ئاڤا نیوز
فورات باسانی کە شایەتحاڵی کوژرانی دێرین باسان لە ساڵی 2010 بە زرێپۆشێک بوو، چیتر نەیتوانی لە شڕناخ بژیت و وازی لە خوێندن هێنا، ڕۆژێک بە هەڵواسینی خۆی کۆتایی بە ژیانی هێنا؛ ئەمانە ئەوە دەردەخەن منداڵانی کورد ناتوانن بە ئازادی بژین.
لێدوانی فەرمی: پارێزەر یاسەمین سۆیدان ڕایگەیاند، بەنیازن داواکاری پێشکەش بە نەتەوە یەکگرتووەکان بکەن بۆ لابردنی زرێپۆش و چەکی قورس لە سەنتەری شارە کوردنشینەکانی باکووری کوردستان کە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی دەیان منداڵ لە باکووری کوردستان.
بۆچی گرنگە: پرسی مافی کورد و تایبەت منداڵی کورد لە شارەکانی باکووری کوردستان، دەگاتە جیهان.
زانیارییە بەدەستهاتووەکان: لە لێکۆڵینەوەدا ناو و چیرۆکی ئەو منداڵانە نووسراون، کە لە نێوان ساڵانی 2000 بۆ 2020 لە پارێزگا کوردنشینەکان کوژراون و بریندار بوون.
باکگراوند: پارێزەر یاسەمین سۆیدان، ئەندامی کۆمەڵەی پارێزەران بۆ ئازادی و کۆمیسیۆنی ماف و یادەوەری منداڵانە، لە ساڵی 2021 لەگەڵ هاوڕێیەکی ڕۆژنامەنووسی ڕاپۆرتێکی بە ناونیشانی 'ئەگەر نەکوژرابایە دۆستی ئێمە دەبوون' ئامادە کرد.
ژمارەکان وادەڵێن
بە پێی ڕاپۆرتەکە، نزیکەی 385 منداڵ لە پارێزگا کوردنشینەکان لە نێوان ساڵانی 2000 بۆ 2020 کوژراون. نزیکەی 850 منداڵیش برینداربوون. هۆکارەکانی مردن لەگەڵ گۆڕانی سیاسەتدا دەگۆڕدرێن؛ لە نێوان ساڵانی 200 بۆ 2005 نزیکەی 80 منداڵ لە ئەنجامی پاشماوەی جەنگ وەک؛ مین و بۆمب گیانییان لەدەستداوە.
هۆکارە زانراوەکان
بەو پێیەی ململانێکان لە ناوچە گوندنشینەکان توند بوون، زۆرترین ڕێژەی گیانلەدەستدانی منداڵان گوندەکانی لە ناوچە جێناکۆکەکان بوون، لە ساڵانی 2006-2009 سیاسەتی ئەمنی لە شارەکان و خۆپیشاندانە کۆمەڵایەتییەکان ڕەنگدانەوەی هەبوو، کوشتنی منداڵان بە زرێپۆش بۆ یەکەمجار لەم قۆناغانەدا دەستی پێ کرد.
"ئۆتۆمبێلی زریپۆش لە هزری منداڵاندا ماوەتەوە"
لە نێوان ساڵانی 2015-2016، 8 منداڵ لە ژێرزەمینەکانی شاری سیزرێدا سووتێنراون و گیانیان لەدەست داوە. تەنیا لە ساڵی 2015-2016، 136 منداڵ گیانیان لەدەست داوە و 199 منداڵیش بریندار بوون. لە دوای ساڵی 2017 ئۆتۆمبێلی زرێپۆش بووەتە بەشێک لە ژیانی منداڵان.
ئایا کوشتنی منداڵانی کورد خراونەتە کارنامەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە؟
تا ساڵی 2006، لیژنەکە 31 سەرنجی گشتی هەبووە و هەر سەرنجێک نزیکەی 80 لاپەڕەیە. ئەوان ئەم تێبینیانەیان لەگەڵ بانگەوازێک پێشکەش بە دەوڵەتان دەکان تا پابەند بن بە ڕێککەوتننامەکە.
'ئێمە داواکاری پێشکەش بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین'
پارێزەر یاسەمین سۆیدان دەڵێت: بیر لەوە دەکەینەوە داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان بکەین تاوەکو ئەم بابەتە بخاتە کارنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڵکو ئەم هەوڵانە دەرئەنجامی کاریگەریان هەبێت.
'ڕێوشوێنی بەپەلە کە پێویستە تورکیا بیگرێتەبەر'
یەکەم: تورکیا پێویستی مافی بەکارهێنانی زمانی دایک و کولتووری بە منداڵان بدات.
دووەم: دەستبەجێ ئەو چەکی قورس و زرێپۆشانە لاببرێن کە سایکۆلۆژیای جەنگ بۆ منداڵان لە پارێزگا کوردنشینەکان دروست دەکەن و کەشێکی ئارامی تەندروست بۆ منداڵان دابین بکەن.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
لە هەڵەبجە پردێک بە گوژمەی 26 ملیار دینار دروست دەكرێت
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
لە کەرکووک نزیکەی 25 ملیۆن دینار لە فەردەیەکی برنج دەدەۆزرێتەوە
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
ئەنجامی لێکۆڵینەوەی ژەهراویبوونی 19 سەربازەکەی تورکیا ئاشکرا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەوت ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە 100 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵی شێفەکانیان کردووە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکان هۆشداری دەدەن: گرتنەوەی فرمێسک زیانی مەترسیدار بە چاوەکان دەگەیەنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چارەسەری قەیرانی دەرمان ئێران پەنا بۆ چاندن و بەرهەمهێنانی حەشیش دەبات
8 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
- ڕاپۆرت
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا وردەكاری كێشەكانی كۆرنیشی مارینا لەسەر ڕووباری سیروان ئاشكرا دەكات
- ڕاپۆرت
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە