دەستەی وەبەرهێنان ڕەتیدەكاتەوە كێشە بۆ پڕۆژەی 20 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون دروست بووبێت
- هەواڵ
- 2024-01-28

ئاڤا دیجیتاڵ
كاركردن لە پڕۆژەی دروستكردنی 20 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون بۆ كەمدەرامەتان لە هەرێمی كوردستان بەردەوامە، گوتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان دەڵێت " لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کاردەکەن بۆ ئەوەی بە باشترین کوالێتی ئەم شووقانە دروست بکرێن".
چیرۆكی سەرەكی: بە مەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی زیاتر بۆ خەڵکی کەمدەرامەت، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمانی سەرۆکوەزیران بارزانی 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بە شێوەی قیستی درێژخایەن دروست دەکرێت.
بۆچی گرنگە: ئەم پڕۆژەیە دروست دەکرێت تا چین و توێژەکان و خەڵکی کەمدەرامەت و کرێنشین بەنرخێکی هەرزان شووقەیان دەست کەوێت.
سەرەڕای ئەوەی تا ئێستا نرخی شووقەکان دیاری نەکراون، بەڵام بەگوێرەی بە فەرمانی سەرۆکوەزیران بارزانی هەرزان دەبن لەگەڵ پێشەکییەکی کەم بۆ ئەوەی کاریگەریی لەسەر داهاتی هاووڵاتییان نەبێت و قیستێکی مانگانەی کەم و درێژخایەن.
پێشتر دەستەی وەبەرهێنان ڕایگەیاندووە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کاردەکەن بۆ ئەوەی بە باشترین کوالێتی ئەم شووقانە دروست بکرێن، سەرۆکوەزیران بارزانی فەرمانی داوە ئەوانەی ئەو یەکە نیشتەجێیانە وەردەگرن دەبێت 100% شایەن بن و بە خەڵکی هەژار و کەمدەرامەت بدرێن کە پێشتر هیچ جۆرە قازانجێکیان لە هیچ ئۆفەرێکی حکومەت نەکردبێت.
لێدوانی فەرمی: بەرگەشت ئاکرەیی، گوتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان، بۆ ئاڤا میدیا گوتی "ئێمە پێشوازی لە هەر وەبەرهێنەرێک دەکەین کە بییەوێت پرۆژەی 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون دروست بکات بەو کوالێتییە و یاسا و ڕێسایانەی وەبەرهێنان دایناوە، لەڕووی کوالێتی پڕۆژەکە و جۆری پارەدانەکە بەشێوەیەک بێت بکەوێتە قالبی قەرزێکی لەبار بۆ هاووڵاتیان".
"لە هەموو پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان هەر وەبەرهێنێک دەیەوێت بەو مەرجانە دەست بەکارەکە بکات دەتوانن پرۆپۆزەڵی خۆیان پێشکەش بە دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان بکەن" ئاکرەیی وای گوت.
ئەوەشی خستەڕوو، "لە بەشێکی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەستکراوە بە دروستکردنی یەکەی نێشتەجێبوون بۆ کرێنێشینان و کەمدەرامەتان، لە بەشێکی دیکەش زەوی بۆ تەرخانکراوە و لەئەمساڵەوە دەست بە پڕۆژەکە دەکرێت".
ئەوەی پێویستە بزانرێت: " لەوەڵامی ئەو پرسیارەی كە دەوترێت پڕۆژەکان کێشەیان هەیە، بەهۆیەوە کاری پڕۆژەکان وەستاون، بەرگەشت ئاكرەیی گوتی "ئەوەی دەڵێت کێشە بۆ پرۆژەکان لە شار و شارۆچکەکان دروستکراوە، ڕاست نییە و کارەکان بە باشترین شێوە بەڕێوەدەچن".
ژمارەکان وادەڵێن: سەبارەت بە پێدانی مۆڵەت بە پڕۆژەکانی وەبەرهێنان لە ساڵی ڕابردوودا، دەستەی وەبەرهێنان ئاشکرای کردووە لەو ساڵەدا مۆڵەتی پڕۆژەی 151 وەبەرهێنانیان داوە، بەوهۆیەوە 10 هەزار هەلی کاری بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان رەخساندووە، لە ماوەی داهاتوو کارئاسانی زیاتر بۆ رێکارەکانی پێدانی مۆڵەت دەکەن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن





