
سێ هاووڵاتیی فەلەستینی لەنێو خانوویەکە کەلاوەکەیاندا. وێنە: فرانس پرێس
ئاڤا نیوز
بەرەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، هێزەکانی ئیسرائیل دەروازەی ڕەفەحیان لە دیوی فەلەستینییەوە کۆنترۆڵ کرد، بەڵام ئەو هۆکارانە چین کە وایکرد ئیسرائیل ڕەفەح و دەروازە ستراتیژییەکەی کۆنترۆڵ بکات؟
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەروازەی ڕەفەح دەروازەی کەرتی غەززەیە بۆ جیهانی دەرەوە، هەروەها خاڵی سەرەکیی چوونە ژوورەوەی یارمەتییە مرۆییەکانە بۆ ناو غەززە.
وێنە گەورەکە: بەپێی زۆرێک لە شیکارییەکان، کۆنترۆڵکردنی پەڕینەوەی ڕەفەح سەرەتایەکە بۆ کۆنترۆڵکردنی تەواوی شارەکە و سنووری لەگەڵ میسر، کە قاهیرە دەڵێت، پێچەوانەی ڕێککەوتنەکانی کامپ دەیڤدە.
پلانی ئیسرائیل بۆ کۆنتڕۆڵکردنی رەفەح
لەوەتەی شەڕ لە غەززە دەستی پێکردووە، ئیسرائیل پلانی هەیە بۆ کۆنترۆڵکردنی دیوی فەلەستینی پەڕینەوەکە و چاودێریکردنی هەموو ئەو یارمەتییانەی کە دێنە ناو غەززە، چەندین جارە نەتانیاهۆ هەڕەشەی لەشکرکێشی بۆ سەر ڕەفەح دەکات. سەرەڕای دژایەتیی وڵاتانی جیهانی لە نێویشیاندا واشنتن.
ئامانجی تەلئەڤیڤ
سەرچاوەکان لە زاری بەرپرسانی ئیسرائیلەوە ڕایانگەیاندووە، ئیسرائیل پێیوایە کۆنتڕۆڵکردنی بەندەری ستراتیژیی رەفەح، کە بانگەشەکانی حەماس کە دەڵێت: هێشتا حوکمڕانی غەززە دەکات، لەناو دەبات و ئەمە جگە لەوەی ئامانجی نەهێشتنی توانا سەربازییەکانی بزووتنەوەکەیە.
پلانی بەشداریکردنی فەلەستینییەکان لە چاودێریکردنی هاوکارییەکان
بەشێکی دیکەی پلانەکەی ئیسرائیل، لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا، فەلەستینییەکانی دوور لە حەماس خۆیان چاودێریی پرۆسەی دابەشکردنی ئەو هاوکارییە مرۆییانە لەلایەن وڵاتانەوە بۆ غەززە دەنێردرێت، بکەن.
گووشارە نێدەوڵەتییەکان هێرشەکەیان ڕاگرت؟
سەرەڕای هۆشدارییە نێودەوڵەتییەکان، سوپای ئیسرائیل بەرەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، دوای ئەوەی تانک و هێزە زەمینیەکانی ئیسرائیل چوونە ناو گەڕەکی ڕۆژهەڵاتی شارەکە، دیوی فەلەستینی دەروازەی ڕەفەحیان کۆنترۆڵکرد.
بۆردوومانکردنی ڕەفەح
میدیاکانی فەلەستینی بڵاویانکردەوە، کە فڕۆکە ئیسرائیلییەکان هێرشی نوێیان بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی ڕەفەح دەست پێکردووە، لەکاتێکدا کەناڵی فەلەستین باسی لە "تۆپبارانکردنی بەردەوامی تۆپخانەکانی ڕۆژهەڵاتی پارێزگای ڕەفەح، باشووری کەرتی غەززە" کردووە.
هێرشە پێچەوانەکان
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: چوار گولە هاوەن کە لە ناوچەی ڕەفەحەوە ئاراستەی ئیسرائیل کراوە، جگە لەوەش، دوو مووشەکی دیکە لە ناوچەی ڕەفەحەوە بەرەو ئیسرائیل دۆزراونەتەوە.
ئیسرائیل دەڵێت: ئەم هەڵدانانە بەڵگەی زیاترن لەسەر "قۆزتنەوەی سیستماتیکی ناوچەی ڕەفەح لەلایەن حەماسەوە بۆ مەبەستی تیرۆریستی"، بەردەوام دەبین "لە کارکردن و نەهێشتنی هەموو هەڕەشەیەک لە دژی هاوڵاتیانی مەدەنی ئیسرائیل".
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ: پێشکەوتنی گەورە بۆ غەززە لە ئارادایە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی بەغدا عەقید ڕوکنێکی ساختەکار بە دەیان بوتڵ خواردنەوەی کحولییەوە دەستگیر دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
کچە ژینگە دۆستێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەڵاتێکی ژینگەیی پێ بەخشرا
12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر مردنی هاووڵاتیەک کێشە بۆ خاوەن زیاتر لە هەزار ئۆتۆمبێل دروست دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
کارکردن لە جووتسایدی دێگەڵە - کۆیە بەردەوامە
23 ئەیلوول
كاسبكارێک له ماڵهوه خواردهمهنى دروست دهكات و له پیشهسازیی باكووری ههولێر دهیفرۆشێت
23 ئەیلوول
- ڕاپۆرت
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕشتنی خوێن لەناو خێزاندا؛ چی دەربارەی تاوانە ڕەشەکان لە عێراقدا دەزانیت؟