
گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران بارزانی ڕایدەگەیێنێت، نزیکەی 400 هەزار مووچەخۆر لە هەرێمی کوردستان لە هەژماری مندا تۆمار کراون و ئەوەی حکومەت دەستی پێکردووە، پێدانی هێزی ئابوورییە بە هاووڵاتییان.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران بارزانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: "بە هیچ شێوەیەک گرفت لە پرۆسەی بە دیجیتاڵکردنی مووچەی فەرمانبەراندا نییە، ئێمە ماوەیەکی زۆرە ئەم پرۆسەیەمان دەستپێکردووە و تاوەکو ئێستا نزیکەی 400 هەزار کەس لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون'.
بابەتی ستراتیژی: سەرۆکوەزیران بارزانی ئاماژەوەی بەوەش کردووە، ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستی پێکردووە، دروستکردنی توانای ئابوورییە بۆ هاووڵاتییان، هەر کەسێک دژی ئەو پرۆسەیە هەر شتێک بڵێت، دژی ئەوەیە هاووڵاتی خاوەنی ئابووری خۆی بێت.
ئەمەش بزانە: پرۆسەی خۆتۆمارکردن لە پرۆژەی هەژماری من لەلایەن مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەخێرایی بەڕێوەدەچێت و خەڵک بە شێوازێکی بەرفراوان پێشوازی لێ دەکات.
بۆچی گرنگە؟ لە پڕۆژەی هەژماری مندا مووچەخۆران جگە لە وەرگرتنی مووچە، لە 19 خزمەتگوزاریی بانکی و چەندین جۆری قەرز و پێشینە سوودمەند دەبن، پڕۆژەکەش ڕێگری لە سپیکردنەوەی پارە دەکات و گەندەڵیش کەم دەکاتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل: هێرشەکەی ئەمریکا بە هەماهەنگی ئێمە بوو
- جیهان
- 27 خولەک لەمەوپێش
بەریتانیا: بەشدارییمان لە هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران نەکردووە
- عێراق
- 39 خولەک لەمەوپێش
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەسرە بۆ ماوەیەکی کاتی دادەخرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
21 حوزەیران
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 حوزەیران
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەزایەکی ئابووری: دەبێت عێراق خۆی بۆ ئەگەری داخستنی گەرووی هورمز ئامادە بکات