باڵیۆزی ئەڵمانیا: لە عێراق داوای سەرانە لە کۆمپانیا و وەبەرهێنەرەکانمان دەکرێت
- بزنس
- 2024-05-18

کریستیانا هۆمان، باڵیۆزی ئەڵمانیا لە بەغدا-میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
باڵیۆزی ئەڵمانیا لە بەغدا ئاشکرای دەکات، کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی ئەڵمانیا لە عێراق داوای "سەرانەیان" لێدەکرێت و بەشێکیان ناچار بوونە بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان.
لێدوانی فەرمی: کریستیانا هۆمان، باڵیۆزی ئەڵمانیا لە بەغدا ڕایگەیاند: کۆمپانیا و وەبەرهێنەرە ئەڵمانییەکان لە عێراق بە هۆی داواکردنی سەرانەو بەرتیل تووشی هەراسانکردن بوونەتەوە، بەڵام ئەوان ئامادە نەبوون، ئەمەش هۆکار بووە لە کشانەوەی بەشێک لە کۆمپانیاکان.
زانیاریی زیاتر: باڵیۆزی ئەڵمانیا لە بەغدا ڕەتی دەکاتەوە ناسنامەی ئەو لایەنانە ئاشکرا بکات کە داوای بەرتیل و سەرانەیان لە کۆمپانیا ئەڵمانییەکان کردووە، بەڵکو تەنیا ڕایگەیاند: "داواکارییەکان بۆ وەرگرتنی بەرتیل و سەرانە هێشتا بەردەوامە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆمپانیای سیمنسی ئەڵمانی لە عێراق لە بوارەکانی درووستکردنی وێستگەی کارەبا و تۆڕی دابەشکردنی وزە کار دەکات.
گۆشەیەكی دیكە: محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان لەسەر ڕاکێشانی کۆمپانیا وەبەرهێنەرەکان بە ئاڤا نیوزی گوت:" لە دیداری ساڵانەی وەبەرهێنان زەمینەسازیی هەرێمی کوردستانمان بۆ کۆمپانیا و بازرگاکان خستووەتەڕوو بۆ ئەوەی بێن لە هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان بکەن".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
سەدان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا هەڵدەوەشێنرێنەوە
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 44 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
23 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم





