نەرویج، ئێرلەندا و ئیسپانیا دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا دەنێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-05-22

ئاڵای فەڵەستین
ئاڤا نیوز
نەرویج، ئێرلەندا و ئیسپانیا ڕایانگەیاند، دان بە دەوڵەتێکی فەڵەستینیدا دەنێن، ئەمەش وایکردووە ئیسرائیل دەستبەجێ باڵیۆزەکانی بانگهێشت بکاتەوە.
بۆچی گرنگە: پاڵپشتی ئەو وڵاتانە، فەڵەستین لە بە دەوڵەتبوون نزیک دەکاتەوە.
لێدوانە فەرمییەکان: ئێرلەندا ڕایگەیاند وڵاتەکەی فەلەستین وەک دەوڵەتێک دەناسێت، بەڵام کاتی دیاری نەکردووە، لە بەرامبەردا سەرکردەکانی نەرویج و ئیسپانیا ڕایانگەیاندووە، کە لە 28ی ئایارەوە ئەو کارە دەکەن.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە ئێکس ڕایگەیاند:" دان نان بە دەوڵەتی فەڵەستین دەتکات بە پیاوی حەماس و ئێران". لە پاڵ ئەوشدا ڕاستەخۆ بڕیاریدا باڵیۆزی لەو وڵاتانە بکشێنێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە گوتەی نەتەنیاهۆ، "پلانەکانی دانپێدانانی فەڵەستین خەڵاتێکە بۆ تیرۆر و ئەگەری چارەسەرکردنی شەڕی غەززە بە دانووستان کەمدەکاتەوە".
باکگراوند: لە حەوتی ئۆکتۆبەرەوە شەڕی غەززە دەستیپێکردووە، کاتێک چەکدارانی حەماس هێرشیان کردە سەر باشووری ئیسرائیل و دواتر ئیسرائیل هێرشی بۆسەر غەززە دەستپێكرد.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
100 تۆن پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا هەڵدەوەشێنرێنەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
23 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






