لیستی مووچەی مانگی چواری هێزە ئەمنییەکان ڕەوانەی فەرمانگەی ژمێریاریی عێراق کراوە
- بزنس
- 2024-05-23

دیناری عێراقی. وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکان لە فەرمانگەی ژمێریاریی عێراقە و هەموو پێداچوونەوەیەکی بۆ کراوە، بە زارەکی و نووسراویش پێیان نەگوتراوە بۆ مووچەکە نانێرن.
بۆچی گرنگە: هەرێمی کوردستان مانگانە لیستی ناوی مووچەخۆران بە وردەکارییەوە ڕەوانەی بەغدا دەکات، بۆ ئەوەی گرفت بۆ دواکەوتنی مووچە دروست نەکەن.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "لیستی مانگی چواری هێزە ئەمنییەکان چووەتە فەرمانگەی ژمێریاری بۆ ئەوەی پارەدار بکرێت، هیچ شتێکی فەرمیمان بە نووسرا و یان زارەکی پێ نەگوتراوە کە بۆ پارە نانێرن".
لەلایەکی دیکەوە: لە چەند ڕۆژی ئایندە، لیستی مانگی پێنج تەواو دەبێت و ڕەوانەی بەغدا دەکرێت، هاوکات لیستەکان بە هەمان شێوەی پێشوو و بە پلەبەرزکردنەوەوە ڕەوانە دەکرێن.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە وتەیەکی ئیمام عەلی کۆتایی بە وتارەکەی دەهێنێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






