
دیمەنی باڵەخانە نوێیەکەی کونسوڵخانەی قەتەرلە هەولێر، وێنە ئاڤا
ئاڤا نیوز
بەمەبەستی باشترکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان، قەتەر کۆنسوڵخانەی لە هەولێر کردەوە.
بۆچی گرنگە: کردنەوەی کۆنسوڵخانە، پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و دەوحە دەباتە قۆناغێکی نوێ و پەرە بە هەماهەنگییەکانی نێوانیان دەدات لە بوارە سیاسی، ئابووری و کولتوورییەکان.
لێدوانی فەرمی: د. ئەحمەد بن حەسن حمادی، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی دەرەوەی قەتەرە، ڕایگەیاند "کردنەوەی کونسوڵخانەمان هاوئاڕاستەیە لەگەڵ سیاسەتی وڵاتەکەم بۆ زیادکردنی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان و عێراق کە هەلی کار بۆ هەزاران گەنجی عێراق و هەرێمی کوردستان دەڕەخسێت".
لە لایەکی دیکەوە: قەتەر لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە وەبەرهێنانی نەوت و گاز، کشتوکاڵ و بوارەکانی دیکە گفتوگۆی کردووە.
زانیاریی زیاتر: حوزەیرانی پارساڵ، شێخ تەمیم حەمەد ئال سانی، ئەمیری قەتەر، سەردانی عێراقی کرد و چەند یاداشتێکی لە بوارەکانی وزە و وەبەرهێنان لەگەڵ عێراق واژۆ کرد.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: قەتەر یەکێکە لەو دەوڵەتانەی بەشدارە لە 'پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان' کە بە هەرێمی کوردستاندا تێدەپەڕێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 خولەک لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئێران: هیچ تیشکدانەوەیەکی ئەتۆمی دوای هێرشەکەی ئەمەریکا ڕووینەداوە
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هەنگاوێکی خۆپارێزی خێرا دەگرێتەبەر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
4 خولەک لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەزایەکی ئابووری: دەبێت عێراق خۆی بۆ ئەگەری داخستنی گەرووی هورمز ئامادە بکات