
دیناری عێراقی- محەممەد شوانی- ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، بەشێك لە داهاتی ناوخۆی مانگی شووباتی هەرێمی كوردستان خرایە سەر هەژماری بانكیی وەزارەتی دارایی عێراق.
وێنە گەورەكە: سەرۆكوەزیران بارزانی ئەمڕۆ لە ڕانیە لەمیانی كردنەوەی پردی دەربەندی ڕانیە ڕایگەیاند: "هەموو كارێك دەكەین بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەخۆران". ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان بەشێك لە داهاتی مانگی شووباتی خستە سەر هەژماری دارایی وەزارەتی دارایی عێراق.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەشێک لە داهاتی ناوخۆی مانگی شوباتی هەرێمی کوردستان، بڕی 85 ملیار و 199 ملیۆن و 634 هەزار دینار لە داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی شوباتی ساڵی 2024، بەشێوەی نەختینە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی عێراق لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
زانیاریی زیاتر: ئەو پارەیەی نێردراوە بریتییە لە 50%ـی داهاتی باج و ڕەسمی گومرگی لە هەرێمی کوردستان بۆ مانگی شووبات.
بۆچی گرنگە: بە ڕادەستکردنی داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بە حکومەتی فیدراڵی، بەغدا هیچ پاساوێکی نامێنێنت لە ڕەوانەکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، چونکە ئێستا هەرێمی کوردستان هەم بەشێک لە لیستی فەرمانبەرانی ڕەوانەی بانکی تی بی ئای کردووە و هەم داهاتی ناوخۆشی ناردووە، بەمەش بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی جێبەجێ کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە وتەیەکی ئیمام عەلی کۆتایی بە وتارەکەی دەهێنێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






