
ئاڤا دیجیتاڵ
میدیای حووسییەکان ڕایگەیاند، فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا و بەریتانیا چەند بنكەیەكیان لەناو خاكی یەمەن بۆردوومان كردووە.
لێدوانە فەرمییەكان: میدیای فەرمی حووسیەكان لە یەمەن دەڵێت: ئەمریکا و بەریتانیا ئەمڕۆ هەینی 02-02-2024 سێ هێرشیان کردە سەر پارێزگای حەجە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی یەمەن و زیانیان هەبووە.
لەلایەکی دیکەوە: تاوەکو ئێستا هیچ سەرچاوەیەکی ئەمنیی ئەمریكا و بەریتانیا بەفەرمی ئەم هەواڵەی ڕانەگەیاندووە كە هێرشیان كردبێتە سەر حووسیەكان لەناو خاكی یەمەن ، بەڵام پێشتر سێ هێرشیان كردووەتە سەریان و بە فەرمیش ڕایانگەیاندووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حووسییەكان لە لایەن ئەمریكاوە لە ڕۆژی 16ـی شوباتەوە خرانە لیستی تیرۆرەوە، بۆ ئەوەی واز لە هێرشەكانیان بهێنن بۆ سەر كەشتییەكان لە دەریای سوور، بەڵام حووسیەكان بەردەوامبوون.
هۆکارە زانراوەکان: هەموو ئەو كارانەی حووسیەكان لە دەریای سوور دەیكەن، دەڵێن بۆ پشتیوانی لەغەزە و دەبێت ئیسڕائیل بكشێتەوە، واز لە داگیركاری بهێنن.
باکگراوند: بەپێی بەدواداچوونەكان لە سەرەتای شەڕی نێوان گرووپە چەكدارەكان و سوپای ئیسرائیل، حووسییەكان چەندین جار هێرشیان كردووەتە سەر كەشتییە نەوتییەكان لە دەریای سوور، لە 19-1-2024ـەوە 30 جار بە درۆن و مووشەک هێرشیان کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک تایمز: بە هەزاران سەربازی ئەمریکا لەژێر هەڕەشەی مووشەکەکانی ئێرانن