
وێنەی پەیکەرەکە. وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی ئەمڕۆ سەندیکای هونەرمەندانی عێراق داوای لە دەستەی وەبەرهێنان کرد، پەیکەری پەنجە لە هۆتێلێکی بەغدا لابدەن، هێندەی نەبرد دەستەی وەبەرهێنان وەڵامی سەندیکای دایەوە.
وێنە گەورەکە: دانانی پەیکەرێک لە شێوەی پەنجەی مرۆڤ لە یەکێک لە هۆتێلەکانی بەغدا، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕەخنەی زۆری لێگیرا، دەگوترێت ئەم پەیکەرە لەگەڵ ڕابردووی هونەری ئەو شارە یەکناگرێتەوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: ئەمڕۆ سێشەممە سەندیکای هونەرمەندانی عێراق بە نووسراوێک داوای لە دەستەی وەبەرهێنان کردووە، ئەو پەیکەرە لابدەن کە لە شێوەی پەنجەی مرۆڤە و لە حەوشەی هۆتێل "قلب بغداد"ـی ناوچەی جادریە دانراوە، لە نووسراوەکە هاتووە دانانی ئەو پەیکەرە لە دەرەوەی ڕێنمایی ئەمینداری ئەنجوومەنی وەزیرانە، دانانی هەر پەیکەر و کارێکی هونەری دەبێ بە ئاگاداری سەندیکای هونەرمەندان بێت.
لەلایەکی دیکەوە: دەستەی وەبەرهێنان وەڵامی سەندیکای هونەرمەندانی داوەتەوە و دەڵێن، ئەو هۆتێلە مۆڵەتی وەبەرهێنانی هەیە، بەڵام ڕێوشوێنی گونجاو دەگیرێتەبەر بەپێی ئەو یاسایانەی کاری وەبەرهێنانی پێدەکرێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی داخستنی حکومەتەوە بە دەیان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا دواخراون
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لەمەودوا هەموو مانگێک مووچەی کرێکارانی خانەنشین دابەش دەکرێت
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی بەخوڕ دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جۆرجیا مێلۆنی پێشوازییەکی گەرمی لە سەرۆکی فەڵەستین کرد
11 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەکی نوێ: 75 خولەک وەرزشکردن لە هەفتەیەکدا مەترسی مردنی پێشوەخت کەمدەکاتەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

تەیلەر سویفت بەردەوامە لە شکاندنی ڕیکۆردەکان
12 کاتژمێر لەمەوپێش

خانمی یەکەمی ئەمریکا بە نیشتمانپەروەری ساڵ دەستنیشانکرا
13 کاتژمێر لەمەوپێش

بەرزەپردی دەروازەی سۆران سیمایەکی جوانی بەناوچەکە بەخشیوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ناوخۆی عێراق وردەکاری پرۆسەی دەنگدانی هێزە ئەمنییەکان دەخاتەڕوو
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فوئاد حوسێن: شەش گرووپی چەکداری بەشداری لە حکومەتی داهاتووی عێراق ناکەن
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ڕێکارەکانی تۆمارکردنی سکاڵا لە ڕۆژی دەنگدان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق لە هەناردەكردنی گەنم بۆ ئێران دوو دڵە؛ لەبەر دوو هۆکارە
- عێراق
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ئەو زانیارییانەی پێویستە لەبارەی دەنگدانی تایبەتەوە بیزانیت
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن هەنگاوێک بۆ چارەسەرکردنی قەرەباڵغیی نێو بنکەکانی دەنگدان دەنێت





