تورکیا بە دروشمی "کارەساتی سەدە" یادی بوومەلەرزەکەی ساڵی ڕابردوو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 2024-02-05

ناوچەیەکی تورکیا کە بەهۆی بوومەلەرزە زۆرینەی باڵەخانەکانی رووخاون
ئاڤا دیجیتاڵ
ساڵێک بەسەر بوومەلەرزەکەی تورکیا تێپەڕ دەبێت و شارەزایانی بواری جیۆلۆجی تورکیا هۆشداری دەدەن، وڵاتەکە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بوومەلەرزەیەکی دیکەی هاوشێوە، ئامادە نییە.
چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانێکی زوو، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.6-7.7 رێختەر باشووری رۆژئاوای تورکیای هەژاند. بوومەلەرزەکە هێندە بەهێز بوو لە ماوەی 65 چرکەدا، 53 هەزار و 537 کەسی خستە ژێر داروپەردووی باڵەخانەکان و زۆرینەشیان هەر لەوێ نێژران.
بەدیاریکراوی ڕووداوەکە کاتژمێر 4:17 خوولەکی بەرەبەیان ڕوویدا. ناوەندیی بوومەلەرزەکە کەوتبووە شارەکانی مەراش و هاتای. هەر ڕاستەوخۆ دوای بوومەلەرزەکە، تیمەکانی گەڕان و فریاگوزاری لە هەموو جیهانەوە ڕەوانەی تورکیا کران.
لێدوانی فەرمی: هەر دوای بوومەلەرزەکە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا گوتی: "ئێمە ناتوانین قەرەبووی ئەو کەسانە بکەینەوە کە لەدەستماندان، بەڵام پێویستە لەسەرمان قەرەبووی خانەوادەکانیان بکەینەوە".
ئەردۆغان بەڵێنی دروستکردنی 650 هەزار یەکەی نیشتەجێبوونیشی وەک قەرەبوو بەو کەسانە دا کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە نەک هەر کەسوکاریان، ماڵەکانیشیان لەدەستدا.
فەخرەدین ئاڵتوون، وەزیری تەندروستیی تورکیا لە ساڵیادی بوومەلەرزەکەی شەشی شوباتی ساڵی ڕابردوودا گوتی: "ئێمە پێکەوەین... دەوڵەت و میللەت دەست لەنێو دەستن، بەهێزین و بە ئومێدەوە چاومان لە داهاتووە."
ژمارەکان وادەڵێن: بوومەلەرزەکە 11 پارێزگای تورکیای گرتەوە و زیانی بە 14 ملیۆن هاووڵاتیش گەیاند. هەروەها 53 هەزار و 537 کەسیش گیانیان لەدەستدا. دوای 11 مانگ بەسەر کارەساتەکەدا، 46 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون دروستکران و ئێستا ئامادەن ڕادەستی زیانلێکەوتووان بکرێن.
ڕۆژی شەممە 3-2-2024 تیرپشک بۆ حەوت هەزار یەکە کرا و بەسەر دانیشتووانی شاری هاتای دابەشکران. حکومەتی تورکیا بەڵێنی داوە مانگانە 15 بۆ 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر زیانلێکەوتووان دابەشبکات.
بوومەلەرزەکەی تورکیا، وڵاتانی ناوچەکەی هێنایە سەر خەت و هاوکاری مرۆیی و فریاگوزارییان پێشکەشی زیانلێکەوتووان کرد؛ لە 90 وڵاتەوە 11 هەزار و 488 تیمی فریاگوزاری، 294 هەزار و 743 خێوەت، 12 هەزار و 685 کابینەیان بۆ تورکیا نارد.
هۆکارە زانراوەکان: بەهۆی خراپی کوالێتیی بیناسازییەوە تورکیا باجێکی زۆری داوە؛ کۆمپانیاکان بە پێشێلکردنی یاساکانی سەلامەتی، بەکارهێنانی کەرەستەی بیناسازی هەرزان و دروستکردنی نهۆمی زیادە بە شێوەیەکی نایاسایی تۆمەتبارن.
باکگراوند: لە ماوەی ساڵێکدا 57 هەزار و 15 بوومەلەرزە لە تورکیا ڕوویداوە، کاریگەرترینیان بوومەلەرزەکەی شەشی شوباتی ساڵی ڕابردوو بوو کە باشووری رۆژئاوای وڵاتەکەی هەژاند. بەهۆیەوەش سەدان باڵەخانە ڕووخان و زیاتر لە 53 هەزار کەسیش کەوتنە ژێر داروپەردووی باڵەخانەکان و گیانیان لەدەستدا.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر هاونیشتمانییهك حوشترێکی ونكردووه و به دوایدا دهگهڕێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی هاونیشتمانییەک کە لە گەشتێکیدا بۆ ئێران هەموو پارەکەیان لێسەندووە