
دیناری عێراقی - وێنە: محەممەد شوانی
ئاڤا دیجیتاڵ
فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەتیدەکاتەوە ناوی دووبارە لەنێو لیستی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستاندا هەبێت، ئەوەش وەک وەڵامێک بۆ تێبینییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق. ئاڤا نیوزیش وردەکاریی ژمارەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بڵاودەکاتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: 23ـی مانگی ڕابردوو، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، لە نووسراوێکدا شەش تێبینى لەسەر مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان دایە نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا و ئاماژەی بەوە کردبوو ناوی دووبارە لە لیستی مووچەی خانەنشینان و چاودێری کۆمەڵایەتیدا هەیە. هەروەها زانیارییان پێنەدراوە لەبارەى ژمارەى فەرمانبەرانى سەربازی و مەدەنى، بەڵام هەرێمی کوردستان ئەمە ڕەتدەکاتەوە. وەزارەتی دارایی و ئابووری لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت "لهلایهن ئێمهوه هیچ شتێكی نامۆ و نایاسایی لهناو لیستی فهرمانبهران و مووچهخۆرانی ههرێمدا نییه و ناوهناوه ورووژاندنی بابهتی تازه به جۆرێک له گێچهڵ دهزانین، بۆ تهگهرهخستنه بهردهم پێدانی مووچه، كه مافی ڕهوا و سادهی خهڵكه".
لێدوانی فەرمی: هیوا ئەفەندی، سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری تایبەت بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: کێشەی نێوان هەولێر و بەغدا، کێشەیەکی سیاسییە و ئەو بابەتانەی باس دەکرێن لەڕووی دووبارەبوونەوەی ناوەکان "هیچ بنەمایەکی نییە".
ڕوونکردنەوەی زیاتر: هەموو مووچەخۆرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێناسی دیجیتاڵییان هەیە، سیستمی بایۆمەتری وایکردووە ناوی هیچ کەسێک دووبارە نابێتەوە. ئەم هەوڵەش بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2019 و لە سەرەتای دەستبەکاربوونی کابینەکەیدا دراوە، نەک ئەوەی تەنیا هەوڵێک بێت بۆ وەڵامی بەغدا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە سیستمی بایۆمەتریدا پشت بە ناو نابەسترێت، بەڵکو تایبەتمەندییە کەسییەکان وەردەگیرێت، وەک گلێنەی چاو، پەنجەمۆر و وێنەی ڕووخسار. واتە ئەگەر چەند کەس بە ناوی (ئەحمەد عەلی ڕەشید) لە سیستمەکەدا هەبن، ئەوا هەریەکێکیان کەسێکی جیاوازن و تایبەندیی هەریەکێکیان وەرگیراوە. هیچ کەسێکیش ناتوانێت بەو تایبەتمەندییانەی لێی وەردەگیرێن دوو جار لە سیستمی دیجیتاڵیدا تۆماربکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئێستا کار لەسەر سیستمێکی دیجیتاڵی ناوەندی بۆ ژمێریاریی و ئامادەکردنی مووچەی فەرمانبەران دەکات و لە داهاتوویەکی نزیک دەکەوێتە کار. ئەوسیستمە وادەکات کە مووچەی فەرمانبەران بەشێوازێکی خێراتر و ئۆتۆماتیکی ئامادەبکرێ و هیچ کەسێکیش ناتوانێت دووجار لە مووچە سوودمەند بێت.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا نیوز لە بەدواداچوونیدا بۆ بابەتی ناوی دووبارە، کە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بە "گێچەڵ و بیانوویەکی نوێ" ناوی دەبەن، توانی لیستی تەواو و وردەکاری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی دەستبکەوێت لە هەموو کەرتە جیاوازەکان، کە لەم وێنانەی خوارەوەدا ڕوونکراوەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 39 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 41 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش





