
دەرمانخانەیەک لە هەرێمی کوردستان-KRG
ئاڤا نیوز
کوالێتی کۆنتڕۆڵی دەرمان لە هەرێمی کوردستان، هۆشداری لە بەکارهێنانی جۆرێکی دەرمان دەدات کە بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی ئازار، ڕۆماتیزم و هەوکردنی جومگەکان و بە ڕێگەی ئۆنلاین دەفرۆشرێن.
وێنە گەورەکە: کوالێتی کۆنتڕۆڵی دەرمان لەپێناو پاراستنی کوالێتی دەرمان و نەهێشتنی دەرمانی قاچاغ، چەند ساڵێکە لەڕێگەی تیمەکانیان دەرمانخانەکان دەپشكنن و سیستەمی نوێی ستیکەریان بۆ هەموو جۆرێکی دەرمان دیاری کردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەزگای کوالێتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان لە هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدات، هاوڵاتییان بەهیچ جۆرێک ئەو دەرمانانە بەکارنەهێنن کە بە ئۆنڵاین دەفرۆشرێن، لەکاتێکدا ئەم دەرمانانە چوار جۆر دەرمانی دیکەی وەک (دیکلۆفیناک، پیڕۆگزیکام، دێگزامیتازۆن و میزۆکاربامۆڵ)یان تێدایە.
مەترسییە پێشبینی كراوەكان: کوالێتی کۆنتڕۆڵ زانیاری لەبارەی ئەو چوار دەرمانە بەم شێوەیە خستووەتە ڕوو "دیکلۆفیناک و پیڕۆگزیکام؛ دەرمانی دژەهەوکردنی ناستیڕۆیدین، بەکارهێنانیان بەبڕێکی زۆر دەبنەهۆی کونکردنی گەدە و ریخۆڵەکان، بەرزەپەستانی خوێن و ڕوودانی جەڵتە.
زانیاریی زیاتر: دیگزامیتازۆن؛ دەرمانێکی دژەهەوکردنی ستیڕۆیدییە؛ خراپ بەکارهێنانی دەبێتەهۆی نەخۆشیی شەکرە، بەرزەپەستانی خوێن، پووکانەوەی ئێسکەکان و قەڵەوی. میزۆکاربامۆڵ؛ دەرمانێکی خاوکەرەوەی ماسولکەییە، مەترسیی گێژبوون، سڕبوون، نزمەپەستانی خوێن، سستیی چالاکیی فیزیکی و ئەنجامدانی ئەرکەکان دروستدەکات".

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت





