
وێنەی ماسییەک بە تۆڕەوە- سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
بۆپاراستنی ژینگە و دانانی گەرای ماسی، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری قەدەغەکردنی ڕاوەماسی بۆ 20-6-2024 درێژکردەوە.
وێنە گەورەکە: بەهۆی گۆڕانی کەش و هەوا و گەرمبوون و کەمبونەوەی ئاو، ماسییەکان پێویستیان بە گۆڕینی کاتی دانانی گەرا هەیە، ساڵانە گۆڕانکاری لە کاتی دانانی گەرادا دەکەن، بۆ پاراستنی ماسیی و بەرهەمەکانیان ڕاوەماسی قەدەغەکرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزیری کشتوکال و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:" بۆ پاراستنی سرووشت و سود وەرگرتنی زیاتر لە گــەرای ماسی وەرزی قەدەغەی ڕاوی ماسی درێژ کرایەوە".
زانیاریی زیاتر: پێویستە تا ئەو بەروارە هاووڵاتییان خۆیان بەدوور بگرن لە ڕاوکردنی ماسی لە دەریاچـەی دووکان و زێی بچووک و ئاوی ڕووبار و چەمەکان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژانە لە هەرێمی کوردستان لە وەرزی قەدەغەکردنی ڕاوەماسیدا چەندین کەس دەستگیردەکرێن کە بەنایاسایی ماسی ڕاو دەکەن.
ئەمەش بزانە: لە ماوەی یەک هەفتەدا لە سنووری پارێزگای سلێمانی 22 کەس لەسەر ڕاوەماسی دەستگیرکراون.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
لە سلێمانی زیاتر لە 100 کەس بەهۆی بیرلێدان دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی سەلامەتی هاتووچۆ ڕادەگەیێنرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
15 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- ژینگە
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک پارکێکی گەورە لەسەر ڕووبەری 48 دۆنم زەوی دروست دەکرێت