
هارۆڵد تێرێنس - وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
سەربازێکی دێرینی جەنگی جیهانیی دووەم لە 80ـیەمین ساڵیادی 'دابەزینی نۆرماندی'ـدا هاوسەرگیری دەکات.
وێنە گەورەکە: هارۆڵد تێرێنس، تەمەن 100 ساڵ، لەگەڵ جین سوێرلین دەستگیرانە 96 ساڵییەکەی، لە شارۆچکەی کارێنتان لێس مارایس لە فەرەنسا هاوسەرگیری دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ڕێزلێنان پێشکەش بە هارۆڵد کرا، لەبەرامبەر ئەوەی یەکێک بووە لەو سەربازانەی ساڵی 1944 لە کەناراوەکانی فەرەنسا دابەزین و بوونە هۆی سەرکەوتنی هاوپەیمانان و شکستی ئەڵمانیای نازی و کۆتاییهاتنی جەنگی جیهانیی دووەم.
زانیاریی زیاتر: دوای جەنگی جیهانی، هارۆڵد لەگەڵ سێملا هاوسەرگیری کرد و بۆ ماوەی 70 ساڵ پێکەوە ژیان و 3 منداڵیان گەورە کرد. سێملا ساڵی 2018 کۆچی دوایی کرد و ساڵی 2021، هارۆڵد و جین پێکەوە ئاشنا بوون و ئێستا هاوسەرگیری دەکەن، ئەوان لە فلۆریدای ئەمریکا دەژین.
لێدوانی فەرمی: هارۆڵد گوتوویەتی "جین ژیانی منی ڕووناک کردووەتەوە، ئەو هەموو شتێکی جوان کردووە و مانای بە ژیان بەخشیوە." جینیش گوتوویەتی "هارۆڵد پیاوێكی زۆر چاکە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبوڵڵا هۆکاری ڕفاندن و ئازادکردنی تسۆرکۆڤ ئاشکرا دەکات
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نووسراوی خەرجکردنی مووچە بۆ تەیف سامی دەنێرێت
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و زێلێنسکی کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کارکردن لە جووتسایدی دێگەڵە - کۆیە بەردەوامە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
كاسبكارێک له ماڵهوه خواردهمهنى دروست دهكات و له پیشهسازیی باكووری ههولێر دهیفرۆشێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسی ڕاگەیاندنی هاتووچۆی ڕاپەڕین ژوورهكهى هاوشێوهی نەمامگه لێكردووه
15 کاتژمێر لەمەوپێش
70 ملیۆن کەس لەسەرانسەری جیهان نابیستن
16 کاتژمێر لەمەوپێش
براوەکانی خەڵاتی باڵۆندۆری 2025 دەستنیشانکران
22 ئەیلوول
- کولتوور
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ساڵیادی ڕیفراندۆمدا گەورەترین چالاکی و نمایشی ئاڵای کوردستان دەکرێت