
سایلۆی گەنم
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، چاوەڕێ دەکەن تاوەکو 700 هەزار تۆن گەنم لەلایەن عێراقەوە وەربگیرێت، دواتر هەر بڕە گەنمێک زیاد بکات ئێمە لە جووتیاران وەریدەگرین.
بۆچی گرنگە: چاوەڕان دەکرێت 600 هەزار تۆن گەنم زیاد بکات، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان ئەم بڕە گەنمە لە جووتیاران وەردەگرێت، بەمەش گەنمی جووتیاران بەفیڕۆناچێت.
لێدوانی فەرمی: نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بە ئاڤا نیوزی گوت: چاوەڕێ دەکەین 700 هەزار تۆن گەنمەکە وەربگیرێت، هەر بڕە گەنمێک مایەوە، ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی کشتوکاڵ و بازرگانی کۆدەبنەوە و ناهێڵین گەنم لە کوردستان بمێنێتەوە و وەریدەگرین، ئەگەر جووتیار بیەوێ گەنمەکەی ڕادەست بکات.
زانیاری بەدەستهاتوو: بەپێی سەرژمێرییەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ، ئەمساڵ زیاتر لە دوو ملیۆن و 900 هەزار دۆنم زەوی بە گەنم داچێنراوە، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت بەرهەمەکە زیاتر لە ملیۆنێک و 300 هەزار تۆن بێت.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






