ئاڤا نیوز
شەوی ڕابردوو نزیکەی 100 دار بەهۆی رەشەباوە لە شاری هەولێر شکاون، شوێنی ئەو دارانەی شکاون لەلایەن تیمەکانی ئەندازەی پارکەکان خاوێن دەکرێنەوە.
وێنە گەورەکە: شەوی ڕابردوو ڕەشەبا بە خێرایی زیاتر لە 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا لە شاری هەولێر هەڵیکرد و زیانی بە ژمارەیەک دار و درەخت گەیاند.
لێدوانی فەرمی: ئەندازیار رێبین ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئەندازەی پارکەکان بە ئاڤا نیوزی گوت: ئەو دارانەی شکاون زیاتر لە جۆری شەماسی و هەندێک داری کالیپتۆزن، ئەو دارانە بەرگەی رەشەبا ناگرن بۆیە لە پێنج ساڵی ڕابردوو ئەو جۆرە دارانە ناڕوێنین و زیاتر ئەو دارانە بەرهەم دەهێنین و دەچێنین کە بەرگەی ڕەشەبا بگرن و لەگەڵ کەش و هەوای هەولێر بگونجێن.
زانیاریی زیاتر: شوێنی ئەو دارانەی شکاون لەلایەن تیمەکانی ئەندازەی پارکەکان خاوێن دەکرێنەوە، ئەو دارانەش کە لق و پۆپیان ماوە هەڵپاچینیان بۆ دەکرێت و ئەوانەشی بە تەواوی شکاون و سودیان نەماوە، نەمامی دیکە لە شوێنیان دەچێنرێت.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






