
وێنەی بەنداوێک لە هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەدەدات، ئاستی ئاو بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لە سەرجەم بەنداوەکان بەرزبووەتەوە.
وێنە گەورەکە: سێ بەنداوی گەورە و زیاتر لە 15 بەنداوەی بچووک هەن، توانای گلدانەوەی زیاتر 10 ملیار مەتر سێجا ئاویان هەیە.
لێدوانی فەرمی: ڕەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت، "ئاوی گلدراوە لە هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زیاتر لە ملیارێک و 600 ملیۆن مەتر سێجا زیادبووە".
ژمارەکان وادەڵێن: سێ بەنداوی گەورە لە هەرێمی کوردستان هەن، بەهۆی قەبارەیان زیاتر لەوانی دیکە پشتیان پێدەبەسترێت، کە پێکهاتوون لە دەربەندیخان کە ئەمساڵ ئاستی ئاوەکەی شەش مەتر و نیو، بەنداوی دهۆک 13.5 مەتر و بەنداوی دووکان 4.5 بەرزبووەتەوە.
بۆچی گرنگە: بەنداوەكان کاریگەری گەورەیان لەسەر كەمبوونەوەی ڕێژەی كەمئاوی و زیادبوونی سامانی ماسی و بەرهەمهێنانی كارەبا، كشتوكاڵ و ئاودێری هەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ماوەی کابینەی نۆیەم چوار بەنداو لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دروست کراون، کە تێچوویان 45 ملیار و 55 ملیۆن و 779 هەزار و 650 دینار بووە و توانای گلدانەوەی 29.1 ملیۆن مەتر سێجا ئاویان هەیە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






