
سکووپی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلار بەردەوامە لە دابەزین، ئەمەش بۆ دوو هۆکاری سەرەکی دەگەڕێتەوە، پێشبینی دەکرێت ئەگەر بڕیار و ڕێنمایی نوێ دەرنەکرێت زیاتریش دابەزێت.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی 100 دۆلار لە 160 بۆ 170 هەزار دینارەوە بۆ 144 هەزار دابەزی، چەند ڕۆژێکە بەهای دینار دەستی بە دابەزین کردووەتەوە و هەر 100 دۆلارێک گەیشتووەتەوە سەروی 147 هەزار.
هۆکارە زانراوەکان: دابەزینی بەهای دینار بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە، گرنگترینیان سزادانی 190 کۆمپانیا لەلایەن حکومەتی عێراق کە چیتر ناتوانن دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی وەربگرن، لەگەڵ پشووی جەژنی قوربان بۆ ماوەی نۆ ڕۆژ.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: گوتەبێژی دۆلارفرۆشانی هەولێر دەڵێت ئەگەر حکومەت ڕێگری نەکات و پێشنیاز یان بڕیاری نوێ دەرنەکات، پێشبینی دەکەن لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بگاتە 149 هەزار دینار
لێدوانی فەرمی: کەیفی خۆشناو، گوتەبێژی بازاڕی دۆلارفرۆشانی هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: پێشتر 190 کۆمپانیاکە هەر 100 دۆلارێکیان بە 132 هەزار دینار پێدەدرا، بەڵام ئێستا ناچارن لە بازاڕی ڕەش دۆلار بکڕن، ئەوەش قەیران دروست دەکات.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەک لە بانکی ناوەندیی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: پشووی بانکەکەیان لەگەڵ پشووی حکومەت دەبێ و ڕەنگە لەم ماوەیە دۆلار بە کاش نەخاتە بازاڕەوە، بەم جۆرەش کاریگەریی لەسەر دابەزینی بەهای دینار دەبێت.
باکگراوند: هەفتەی ڕابردوو حکومەتی عێراق چەند ڕێنماییەکی دەرکرد و 190 کۆمپانیای بازرگانی سزادا، ئەو کۆمپانیایانە پێشتر لە بانکی ناوەندی دۆلاریان بۆ کڕینی کەلوپەل بە نرخی 132 هەزار وەردەگرت، بەڵام ئێستا ناتوانن لەوە سوودمەند بن.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
شایستە داراییەکانی فیرقە نوێیەكانی وەزارەتی پێشمەرگە خەرج دەكرێت
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری نەوتی عێراق: ئەمڕۆ یان بەیانی دەست بە هەناردەی نەوتی کوردستان دەکەینەوە
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی یەک ئۆنسە زێڕ 85 دۆلار بەرز دەبێتەوە