عێراق لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی دووەم گەورەترین هەناردەکاری نەوتە بۆ ئەمریکا
- بزنس
- 5 شوبات

نەوت
ئاڤا دیجیتاڵ
سعوودیە بە پلەی یەکەم و عێراق بە پلەی دووەم، زۆرترین ڕێژەی نەوت هەناردەی ئەمریکا دەکەن، تەنیا مانگی ڕابردووش ڕێژەی هەناردەکردنی نەوت 5.387 ملیۆن بەرمیل بووە.
بۆچی گرنگە: عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی کە نەوت تاکە سەرچاوەی داهاتییەتی، دابەزین و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت کاریگەری لەسەر ئابووری وڵاتەکە دەبێت، ئەمریکاش یەکێکە لە گەورەترین بەکارهێنەرانی نەوت.
زانیاریی زیاتر: لە ماوەی هەفتەی یەکەمی مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا، ڕۆژانە عێراق 192 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمریکا کردووە، لە هەفتەی دووەمی هەمان مانگدا ڕێژەکە دابەزیوە بۆ 62 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە، لەهەفتەی سێیەمیشدا 206 هەزار بەرمیل و لە هەفتەی چوارەمیشدا ڕێژەکە 205 هەزار بەرمیل نەوت بووە.
لێدوانی فەرمی: فەرمانگەی زانیاریی وزەی ئەمریکا دەڵێت: لەماوەی مانگی ڕابردوودا، دوای کەنەدا، مەکسیک، سعوودیە و بەرازیل، عێراق لەپلەی پێنجەم بووە لە هەناردەکردنی نەوت بۆ ئەمریکا و لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبیش دوای سعوودیە، عێراق لە پلەی دووەمدایە، سعوودیە مانگی ڕابردوو 9 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمریکا کردووە، کەنەداش یەکەم وڵاتە زۆرترین ڕێژەی نەوتی هەناردەی ئەمریکا کردووە، دوای ئەویش مەکسیک.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژانە 173 هەزار بەرمیل هەناردە کراوە، لەمانگی کانوونی یەکەمی 2023 ڕێژەکە 5.611 ملیۆن بەرمیل بووە، واتە ڕۆژانە 193 هەزار بەرمیل هەناردەی ئەمریکا کراوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 43 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە