دەم پارتی: بەربژێرمان بۆ سەرۆکایەتیی گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ دەبێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 شوبات

لۆگۆی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان - دەم پارتی
ئاڤا دیجیتاڵ
بڕیارە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا لە 31ـی ئاداری ئەمساڵ بەڕێوەبچێت و ململانێی پارتەکانیش لە ئیستەنبووڵ دەبێت؛ ژمارەی دانیشتووانی ئیستەنبووڵ زیاتر لە 16 ملیۆن کەسە و چەند ملیۆنێکیان کوردن.
بۆچی گرنگە: نەیارانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) گومانیان لە ڕێککەوتنی نێوان دەم پارتی و ئەردۆغان هەیە بۆ ئەوەی ڕێگە بۆ سەرکەوتنی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکپارتی) خۆشبکرێت. هەر ئەوەش نا، ئەو نەیارانە وای بۆ دەچن، دەم پارتی و ئەردۆغان هەوڵەکانیان یەکبخەن بۆ ڕێگریکردن لە سەرکەوتنی هەر کەسێک کە بۆ گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ کاندید بکرێت.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: جەهەپە و دەم پارتی چەندینجار لەسەر ئاستی باڵا کۆبوونەتەوە تاوەکو بگەنە ڕێککەوتنێک بۆ پاڵپشتیکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، کاندیدی جەهەپە بۆ سەرۆکایەتیی گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ، بەڵام نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن و هەر بۆیەش دەم پارتی کاندیدی بۆ سەرۆکایەتیی گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ دەبێت.
لێدوانی فەرمی: "بڕیارمانداوە لە هەڵبژاردنەکانی 31ـی ئادار لە ئیستەنبووڵ کاندیدی خۆمان هەبێت. لە نۆی شوباتەوە ناوی سەرجەم کاندیدەکانمان بە ئیستەنبووڵیشەوە ئاشکرا دەکەین". عایشەگوڵ دۆغان، گوتەبێژی دەم پارتی لە بارەگای سەرەکیی پارتەکە لە ئەنقەرە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وای گوت.
لەلایەکی دیکەوە: دەم پارتی بڕیاریداوە پشتیوانی لە کاندیدی هیچ لایەنێک نەکەن و کاندیدی خۆیان بۆ سەرۆکایەتیی گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ هەبێت. باشاک دەمیرتاش، هاوسەری سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، کاندیدێکی بەهێزی پارتەکەیە و دوور نییە ببێتە بەربژێری دەم پارتی بۆ سەرۆکایەتیی گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ.
زانیاریی زیاتر: لە تورکیا و باکووری کوردستان، 30 گەورە شارەوانی، 51 شارەوانیی شارەکان و زیاتر لە 1000 شارەوانیی شارۆچکەکان هەن؛ لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ساڵی 2019دا، ئاکپارتی 15 گەورەشارەوانی، جەهەپە 11 گەورەشارەوانی، هەدەپە 'کە ئێستا بووەتە دەم پارتی' 3 گەورەشارەوانی و مەهەپە 1 گەورەشارەوانییان بەدەستهێنا.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیناریۆکانی لێدان لە وێستگەی ئەتۆمی فۆردۆ چین؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر پۆلیسی فەتا