نرخی بەنزین لە سووریا بۆ سێ هێندەی نرخی ئاسایی بەرز بووەتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-06-15

دیمەنێکی سەرەی بەنزین لە سووریا- وێنە:میدیای سووریا
ئاڤا نیوز
لە پارێزگای حەلەب لە سووریا، نرخی بەنزین بەراورد بە هەفتەی پێشوو بۆ سێ هێندەی نرخی ئاسایی لە بازاڕ دەفرۆشرێت.
وێنە گەورەکە:ماوەیەکە گرفتی کەمی سووتەمەنی لە شارەکانی سووریا سەریهەڵداوە، گرفتێکی دیکەی ئەو وڵاتە بێ بەهابوونی دراوەکەیەتی، ئەمەش دوای سەرهەڵدانی خۆپیشاندان و ئاڵۆزییەکانی ئەو وڵاتە لەساڵی 2011-ەوە.
لێدوانی فەرمی: هاوڵاتییەک لە پارێزگای حەلەب بۆ ئاڤا نیوز قسەی کردووە دەڵێت "حاڵمان بەتەواوی پەرێشان بووە، ئەو کێشەیە هۆکارەکەی کەمی دابەشکردنی بەنزینە لە بەنزیخانە حکومییەکان، مانگی دووجار دابەش دەکرێت، هۆکارێکی دیکە فرۆشتنەوەی ئەو کۆبۆنانەن کە لەلای هاوڵاتییانە".
لە لایەکی دیکەوە: ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردووەتەوە: ئەم چەند ڕۆژە نرخی لیترێک بەنزین بە 40 هەزار لیرەی سووری دەفرۆشرێت، لەکاتێکدا هەفتەی پێشوو نرخی هەر لیترێکی بە نزیکەیی 12 هەزار لیرەی سووری بووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێستا هەر دۆلارێک بەرامبەر بە 14 هەزار و 800 لیرەی سوورییە، لەگەڵ ئەوەدا یەک هەزار دیناری عێراقی بەرامبەر 10 هەزار لیرەی سورییە، بەم نرخەی ئێستا هەر لیترێک بەنزین لە پارێزگاکانی سووریا بە چوار هەزار دیناری عێراقییە.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 17 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
51 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی شەڕ لە لوبنان دەکات






