
ساتی سەرڕێژبوونی بەنداوی دەربەندیخان
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری ئاوی هەرێمی کوردستان دەڵێت، دۆخی ئاوی ژێرزەوی لە قوشتەپە بەراورد بە ناوچەکانی دیکە لە دۆخێکی خراپدایە و قوڵترین بیر لەم ناوچەیە لێدراوە، بەڵام پۆند و بەنداوەکان لە هەندێک ناوچەدا بوونەتە هۆی بووژانەوەی ئاوی ژێرزەوی.
وێنە گەورەکە: ساڵانە لە وەرزی هاویندا بەهۆی دابەزینی ئاستی ئاوی ژێر زەوی کێشە بۆ هەندێک گەڕەک لە سەرجەم شارەکانی هەرێمی کوردستان دروست دەبێت.
لێدوانی فەرمی: ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاوی هەرێمی کوردستان بۆ ئاڤا نیوز قسەی کردووە دەڵێت: لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان قووڵترین بیری ئاوی خواردنەوە لە قوشتەپە لێدراوە کە زیاتر لە 700 مەتر قوڵە، ئاستی ئاوی ژێرزەوی لە شارەکان لە شوێنێک بۆ شوێنێکی دیکە دەگۆڕێت، لە هەولێر تەنیا لەناوچە شاخاوییەکان قوڵی بیر دەگاتە 100 مەتر.
زانیاریی زیاتر: لە پارێزگای سلێمانی بەهۆی ئەوەی لە ناوچەی شاخاوییە نزیکە، لەناو سەنتەری شار قوڵایی بیر دەگاتە 100 مەتر، لە سەنتەری پارێزگای دهۆک 150 مەتر و لەو پارێزگایە تەنیا قەزای بەردەڕەش گرفتی هەیە قوڵی بیر تاوەکو 200 مەتر دەڕوات.
لەلایەکی دیکە: پێشووتر ڕێزان سەعدی، بەڕێوەبەری ئاوی دەوروبەری هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: دروستکردنی پۆند و بەنداوە نوێیەکان لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان بووەتە هۆی بووژانەوەی ئاوی ژێرزەوی لە هەندێک ناوچە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە هەرێمی کوردستان لەڕێگەی پێنج هەزار و 470 بیری ئاوی خواردنەوە و 91 پڕۆژە، ئاوی خواردنەوە بۆ هاووڵاتییان دابین دەکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 13 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






